كوردپلات- ئابووری
-
راوێژکارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شۆکێکی گەورەی ئابووریی لە ئەمریکا داوە کە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا وێنەی نەبووە و بووەتە هۆی ئەوەی رێژەی بێکاری لەو وڵاتە بەرزببێتەوە بۆ لە 16.5٪.
کێڤین هاسێت، راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، زیانە ئابوورییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێندە زۆرە کە پێویست بە هاندانی زیاتری ئابووری لەلایەن حکومەتی ئەمریکا دەکات.
راوێژکارەکەی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا ئابووریی ئەمریکا رووبەڕووی شۆکێکی گەورەی لەم شێوەیە نەبووەتەوە و 26 ملیۆن و 500 هەزار کەس لە ئەنجامی داخستنی کارگە و کۆمپانیاکان لە ئەمریکا بێکاربوون.
حکومەتی ئەمریکا بۆ رەواندنەوەی زیانە ئابوورییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سێ ترلیۆن دۆلار هاندانی ئابووریی پێشکەش بە کۆمپانیا و هاووڵاتییانی کردووە.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا کۆی بەرهەمی ناوخۆی ئەمریکا بە رێژەی لە 40٪ دابەزێت.
تاوەکو ئێستا لە ئەمریکا نزیکەی یەک ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 118 هەزار و 781 کەسیان چاکبوونەتەوە و 55 هەزار و 415 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق