فۆرن پۆڵه‌سی ئەمریكی: چارەسەر لەبەردەم عێراقدا نەماوە

ليست هناك تعليقات

كورد پلات - هەواڵ

گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی ئه‌مه‌ریكی، له‌ ژێر ناوونیشانی "كه‌س ناتوانێت هاوكاری عێراق بكات"، راپۆرتێكی شیكاری بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باس له‌وه‌ ده‌كات، سه‌ره‌ڕای بێلایه‌نی و مامه‌ڵه‌ی پیشه‌ییانه‌ی له‌ رابردوو، به‌ڵام مسته‌فا كازمیش ناتوانێت عێراق له‌و زۆنگاوه‌ی تێیكه‌تووه‌ رزگار بكات.
ستیڤن كوك، نووسه‌ری راپۆرته‌كه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "كێشه‌كانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ بنبه‌ست و به‌ هیچ جۆرێك ناتوانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ساڵ هه‌وڵی به‌رده‌وام، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ ئه‌وه‌ بكرێت".
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌، ره‌وه‌شی‌ عێراق ئاڵۆزه‌ و چاره‌سه‌رێكی له‌ به‌رده‌م نه‌ماوه‌ته‌وه‌، ئێستا ده‌نگێكیش له‌ واشنتن به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت، كه‌ ئه‌مه‌ریكا عێراق جێبهێڵێت، سیاسه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپیش ئاماژه‌كانی جێهێشتنی عێراقی لێده‌ركه‌وتووه‌.
ئه‌و نووسه‌ره‌ له‌ شیكردنه‌وه‌كه‌ی له‌ باره‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌ "مسته‌فا كازمی" رێگه‌یه‌كه‌ بۆ چاكسازی له‌ وڵات، باس له‌وه‌ ده‌كات، كازمی له‌لای عێراقییه‌كان و ئه‌مه‌ریكاش ناسراوه‌ به‌وه‌ی كارامه‌یه‌ و سه‌ر به‌ هیچ حزبێك نییه‌، له‌ ماوه‌ی كاری خۆیدا وه‌كو به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری رێگری له‌وه‌ كردووه‌ دامه‌زراوه‌كه‌ی به‌ سیاسی بكرێت، به‌ڵام كوتله‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان كه‌ خاوه‌ن هه‌ژموونن هیچ په‌راوێزێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی كازمی ناهێڵنه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سنووردان ده‌كه‌ن.
نووسه‌ر والێكیداوه‌ته‌وه‌ كه‌ سیاسه‌ته‌كانی عێراق دوای رێككه‌وتنی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی 2007، بووه‌ته‌ "سیسته‌می غه‌نیمه‌" و گه‌نده‌ڵی حزب و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانیش وڵاته‌كه‌یان هێنده‌ی دیكه‌ لاواز كردووه‌.
له‌ باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له‌ عێراق، له‌و شیكارییه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كارێكی "عاقڵانه‌ و ستراتیجیه‌" ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كانی له‌ به‌رده‌وامی راهێنان و راوێژكاری سه‌ربازی هاوشان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ناتۆ بهێڵێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بكات.
له‌ كۆتاییشدا، جارێكی دیكه‌ باس له‌ رۆڵی كازمی كراوه‌ و نووسه‌ر ده‌ڵێت: "وه‌ك ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌ كازمی لێهاتووه‌، به‌ڵام عێراق رزگار ناكات، چونكه‌ سیسته‌می سیاسی عێراق زۆر گه‌نده‌ڵه‌، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش سه‌رقاڵی ره‌وشی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وتن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif