كورد پلات - هەواڵ
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و له نێوان سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كوردستان و راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراقدا هه‌یه.
د. ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاند "دواى راسپاردنى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراق، سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كوردستان پشتیوانى خۆیان بۆ مسته‌فا كازمى دەربڕی، پاشان شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ كازمیدا كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان و پرسى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
راشیگه‌یاند "په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر باش له نێوان كازمى و سه‌ركردایه‌تی سیاسیى كوردستاندا هه‌یه و ناوبراو تێڕوانینى باشى به‌رامبه‌ر مافه ده‌ستورییه‌كانى كورد هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرفته له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌كه‌ى كازمى، ناكۆكى نێوان كوتله شیعیه‌كانه، سونه‌كانیش به ته‌واوى هاوڕا نین له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومەتی تازه".
هەروەها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "هه‌رچه‌نده بڕیار بوو پێش هاتنى مانگى ره‌مه‌زان ده‌نگ به كابینه‌ى تازه‌ى عێراق بدرێت، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكییه نێوخۆییه‌كانه‌وه نه‌تواندرا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكرێته‌وه، چونكه به‌پێى دەستوور، پێویسته كازمى له ماوه‌ى یه‌ك مانگ متمانه‌ى په‌رله‌مان وه‌ربگرێ و تا 9/5 كابینه‌كه‌ى رابگه‌یه‌نێت".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق