هەولێر.. روونكردنەوە لە بارەى درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆوە دەدرێت

ليست هناك تعليقات


كوردپلات - هەواڵ
-
وتەبێژى ژورى ئۆپراسۆنەکانى هەولێر ڕایگەیاند، "پێم وایە قەدەغەى هاتوچۆ بەمشێوەیەى ئێستا کە هەیە دریژدەکرێتەوە و پێدەچێت گۆڕانکاریش لە کاتەکانى قەدەغەى هاتوچۆ بکرێت".

هێمن قادر جێگرى پارێزگارى هەولێر و وتەبێژى ژورى ئۆپراسۆنەکانى هەولێر بە ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، "پێم وایە قەدەغەى هاتوچۆ بەمشێوەیەى ئێستا کە هەیە درێژدەکرێتەوە و ئەو شوێنانەشى کە پێشتر ڕێگە بە کردنەوەیان دراوە هیچ بڕیارێک نەدراوە جارێکى دیکە دابخرێنەوە دەشڵێت، ڕێکارەکانى خۆپارێزى وەک خۆى دەمێنێتەوە و کاریان پێدەکرێت".

وتیشى، "وەک پارێزگارى هەولێر چەندین پێشنیازمانکردووە بۆ وەزارەتى ناوخۆ و لە ئێستادا چاوەڕێی بریار و بەیاننامەى ئەوانین لە بارەى درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ."

لەبارەى کردنەوەى دەوامى فەرمانگەکان هێمن قادر ڕایگەیاند، "بڕیارى دەستپێکردنەوەى دەوامى فەرمانگەکان لە دەسەڵاتى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و ئەمرۆ یان سبەى ئەو بڕیارە دەدرێت".

لەبارەى کردنەوەى مزگەوتەکان ئاماژەى بەوەکرد، "دەسەڵاتى کردنەوەى مزگەوتەکان لاى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیە و هەرکاتیش ئەو بڕیارە بدرێت بۆ هەموو هەرێمی کوردستانە." 

لە رۆژی ١٢ی نیسانەوە بە قۆناغ ئاساییکردنەوەی ژیانی هاوڵاتیان لە هەرێم دەستیپێکردووە و بەرپرسانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، بەهۆی کرانەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکانەوە زیاتر لە جاران پابەندی رێنماییەکان بن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif