ڕاپۆرت
-
نیوزله‌ندا، ئه‌ڵمانیا و نه‌رویج ئه‌و وڵاتانه‌ن كه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن، و تۆماری مردن تێیاندا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڤید 19 وه به‌راورد به وڵاتانی تر كه‌متره، میدیاكان ستایشی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه و هه‌ڵوێسته‌كانیان كرد، له‌گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرتویانه‌ته‌به‌ر.
گۆڤاری فۆربس له وتارێكدا كه به‌م دوایانه بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت:" نمونه‌ی شوێن پێی سه‌ركردایه‌تی راسته‌قینه‌ن". نوسه‌ری بابه‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه زۆرینه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه توانیان له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌ركه‌تووبوون ئافره‌ت بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان 7%ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌جیهاندا.
ئه‌وه‌ی وایكرد ئافره‌تان سه‌ركه‌وتووبن له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئامه‌نه‌ی خواره‌وه بووه:
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشوه‌خته
كاترین یاكوبسدوتیر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئایسله‌ندا پرۆسه‌یه‌كی فراوانی بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی نزیكه‌ی 360 هه‌زاركه‌سه، به‌ڵام حكومه‌ت چاوه‌رێی نه‌كرد و رێكاری پێویستی بۆ سنورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گرته‌به‌ر، وه‌ك رێگری له كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له 20 كه‌س، ئه‌و رێكارانه له كۆتایی مانگی كانونی دووه‌مدا بوون واتا پێش ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی توش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار بكرێت، تا 20ی نیسان 9 كه‌س له ئایسله‌ندا به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
له تایوان كه به‌فه‌رمی به‌به‌شێك له چین داده‌نرێت سه‌رۆك تسای ئینگ ون به‌په‌له ناوه‌ندێكی بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه دامه‌زراند، و ده‌ستی كرد به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان و چاودێری توش بووان، هه‌روه‌ها حكومه‌ت په‌له‌ی كرد له دروستكردنی ئامرازه‌كانی خۆپارێزی وه‌ك ده‌مامك.
جاسیندا ئاردیرن سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا بڕیاری له‌سه‌ر یه‌كێك له قورسترین رێكاره‌كاندا ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بوو كاتێك له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته 6 كه‌س، تا 20 ی نیسان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته 12 كه‌س.
ته‌نها سه‌ركردایه‌تی كردن نیه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه به‌ڵكو خاڵێكی تری هاوبه‌ش هه‌یه له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی باش ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا بوونه‌وه له‌وانه‌ش هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ئابوریه‌كی پێشكه‌وتوویان هه‌یه و سیستمێكی ئه‌وتۆیان هه‌یه كه خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیه‌كانیان دابین ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیستمێكی چاودێری ته‌ندروستی باشیان هه‌یه كه توانای به‌رگه‌گرتنیان هه‌یه له‌دۆخه نائاساییه‌كاندا.
به‌ڵام ئه‌مانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه له‌و وڵاتانه هه‌یه كه سه‌ركرده‌كانیان ئافره‌تن یان به‌هۆی بڕیاری وڵاته‌وه‌یه كه ئافره‌تانیان بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژاردووه؟
"ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی فره‌جۆری بێت"
دكتۆره گیتا راو گوباتا بەێوه‌به‌ری یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئافره‌تان ده‌ڵێت:"پێم وانیه شێوازێكی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌بردن هه‌بێت له‌لای ئافره‌تان كه جیاواز بێت له شێوازی پیاوان به‌ڵكو كاتێك ئافره‌ت پۆستێكی باڵا وه‌رده‌گرێت شتێكی بۆ زیاد ده‌كه‌ن ئه‌ویش فره‌جۆری له پرۆسه‌ی بڕیاردان".
ئه‌و به كه‌ناڵی بی بی سی راگه‌یاندووه:"ئه‌و فره‌ییه له راوێژكردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بگه‌نه باشترین بڕیار كه دیدگای پیاوان و ئافره‌تانیش له بڕیاره‌كانیان ره‌نگده‌داته‌وه، ئه‌وه‌ش جیاوازه له‌و شێوازه‌ی پیاوان په‌یره‌وی ده‌كه‌ن كه خۆی له عه‌رزی عه‌زه‌ڵات و ره‌تكردنه‌وه‌ی راستیه زانستیه‌كان ده‌بینێته‌وه، به‌نمونه مامه‌ڵه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جاییر بولسونارو سه‌رۆكی به‌رازیل".
هه‌روه‌ها روزی كامبل به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی جیهانی بۆ سه‌ركردایه‌تی ئافره‌ت له زانكۆی له‌نده‌ن كۆلیدج ده‌ڵێت " شێوازێكی تایبه‌ت به به‌رێوه‌بردن نیه له‌لای ئافره‌تان و شێوازێكی تریش به پیاوان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده ئافره‌ته‌كان زیاتر سۆز و هاوكاریان تێدایه، به‌داخه‌وه پیاوان زیاتر له خۆپه‌رستی و كرێبركێی زیاده‌وه تێوه‌گلاون".
"كێشه‌ی سیاسه‌تی نێرانه".
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌وه بۆ بی بی سی ڕوون ده‌كاته‌وه كه سیاسه‌تمه‌داره پیاوه‌كان له وڵاتانی ئه‌مریكا و به‌رازیل و ئیسرائیل و هه‌نگاریا و وڵاتانی تر خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تی ده‌دزیه‌وه له‌رێگه‌ی ره‌خنه‌گرتن له كه‌سانی تر و به‌ستنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان به‌هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه.
بڕیاره قورسه‌كان
له‌پێناوی رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ركرده‌كان چه‌ند بڕیارێكی قورسیاندا له‌وانه‌ش راگرتنی چالاكیه ئابوریه‌كان له‌قۆناغه سه‌ره‌تایه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، پرۆفیسۆر كامبل ده‌ڵێت" ئه‌و بڕیارانه باجی سیاسی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده پۆپۆلیسته‌كان ده‌یانه‌وێت".
به‌ڵام سه‌ركرده ئافره‌ته‌كان پشتیوانی رایگشتی وڵاته‌كانیان به‌ده‌ستهێنا له‌رێگه‌ی گفتوگۆی ڕوون و ئاشكرا و شه‌فاف سه‌باره‌ت به ئاڵنگاریه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كانیان ده‌بێته‌وه.
ئه‌نگێلامێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ڤایرۆسی كۆڤید 19ی به‌هه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار وه‌سف كرد، ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی پشكنینی ده‌ستپێكرد، دواتر سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا داخست، به‌هۆی كۆڤید 19 وه له ئه‌ڵمانیا 5700 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته 83 ملیۆن كه‌سه.
به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی نه‌رویج و دانیمارك جیاواز له هاوتا پیاوه‌كانیان هه‌مان رێكاریان گرته‌به‌ر. رێژه‌ی ئافره‌تان له كه‌رتی چاودێری ته‌ندروستی 70% پێكده‌هێنێت، له‌كاتێكدا له‌نێوان 153 سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ته‌نها 10یان ئافره‌ت بوون له‌ساڵی 2018 دا، چواریه‌كی په‌رله‌مانتارانی جیهان

و: پەیسەر پرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق