كوردپلات - بیروڕا
عوسمان كاروانی
-
هه‌مووئه‌وانه‌مان كه‌شه‌یدای گه‌یشتنه‌وه بوین به‌ره‌مه‌زان ده‌بێت سوپاسی خودا بكه‌ین وسوجده‌ی شوكربه‌رین كه‌خودا جارێكی تر ده‌رفه‌تی پێ داین كه‌بگه‌ینه‌وه به‌پڕبه‌ره‌كه‌ترین و پیرۆزترین مانگی ساڵ بۆیه ده‌بێت له‌م ده‌رفه‌ته سوود وه‌ربگرین و وه‌ك هه‌لێك ته‌ماشای بكه‌ین و قۆڵی مه‌ردایه‌تی لێ بكه‌ین به‌لاداوبه‌هاو په‌یامی لێوه‌ربگرین له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌كه‌ره‌مه‌زان و په‌رستش و عیباده‌ته‌كانی تر‌و پێش ئه‌وانیش ئیمان و ره‌نگدانه‌وه‌كانی ده‌بێت ڕۆڵی پارێزه‌روسه‌رچاوه‌ی به‌هێز ببینێت ئێمه‌ش له‌م په‌یامه‌مانداو له‌ژێر ڕووناكی ئایه‌تی (شَهْرُ رَمَچَانَ الَّژِی أُنزِڵ فِیهِ الْقُرْێ‌نُ هُدًی لِلنَّاسِ ۆبَیِّنَاتٍ مِنْ الْهُدَی ۆالْفُرْقَانِ ) چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1/ ره‌مه‌زان مانگی قورئانه بۆیه‌خۆخه‌ریك كردن به‌قورئانه‌وه به‌یه‌كێ له‌پێویستیه‌كانی به‌شكۆراگرتنی ره‌مه‌زان و جوان سودلێ وه‌رگرتنی داده‌نرێت بۆیه ده‌بێت له‌ره‌مه‌زاندا جارێكی تر ژیان و ئاكاری خۆمان به‌به‌هاوپێوه‌ره قورئانییه‌كان بپێوین گرنگه له‌خۆمان بپرسین داخۆله‌بیركردنه‌وه‌و هه‌نگاونان ودیاریكردنی ئامانج و هه‌ست و نه‌ست و هیمه‌تماندا رێنوینی كراوین.
2/ ده‌بێت ره‌مه‌زان وره‌به‌رزی زیاترمان پێ ببه‌خشێ و رۆحی خزمه‌تكردنمان بۆبه‌رامبه‌ره‌كانمان تیادا به‌هێزتربكات ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین دڵساردی له‌خێرو چاكه‌و خزمه‌ت له‌ناخماندا فڕێ بده‌ین ده‌بێت كات وه‌ك سه‌رمایه‌ێكی گه‌وره سه‌ریر بكه‌ین و تیایدا ته‌مه‌ڵی و پاڵدانه‌وه وازلێ بهێنین وبڕۆین به‌ره‌و ئامانجه‌گه‌وره‌كان و واز له‌شته بچوكه‌كان بهێنین تابتوانین هه‌میشه سه‌رمه‌شق بمێنینه‌وه تاخه‌ڵك له‌ئێمه‌ی په‌یامدار ووره‌به‌رزی و ئامانج روونی و متمانه به‌خۆبوونمان لێوه فێربێت.
3/ ره‌مه‌زان ده‌رفه‌ته بۆگه‌شانه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵی ئومێدی باوه‌ردانه‌مان به‌حكومی ئه‌وه‌ی دڵێك ئیمانی تێدابێت و خودای ناسیبێت . نابێت نائومێد‌و ره‌ش بین بێت چونكه نائومێدی سه‌رچاوه‌ی جۆره‌ها خراپه‌و شه‌ڕو تاوانه و مرۆڤ له‌كاروانی دین و دونیا دواده‌خات و ده‌یكات به‌نێچیری جۆره‌ها هه‌ست و هه‌نگاوی نه‌رێنی و حساب و بۆنه‌كراو.
4/ ره‌مه‌زان فرسه‌ته‌بۆپاكردنه‌وه‌ی فكرله‌هه‌رگه‌ردێك كه‌شایه‌نی و شایسته نه‌بێت به‌دڵێكی خزمه‌تگوزاربۆیه گرنگه له‌م مانگه‌دا عه‌قڵمان میانه‌ڕه‌وتروگیانی لێبورده‌یمان سینه‌فراوان تربێت .
5/پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته‌باشتر سوودی لێ وه‌ربگرین بۆئاوه‌دانی زیاتری رۆحمان وئه‌نجامدانی چاكسازی زیاتر له‌دڵ و ده‌رونماندا چونكه ره‌مه‌زان به‌سیفه‌تی ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ئیمانیه‌ی كه‌هه‌یه‌تی زیاتر چه‌مكه په‌روه‌دییه‌كان كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن چونكه‌تیایدا ڕاستگۆیی ده‌بێته دروشمی سه‌ره‌كی و قورئان و فه‌رموده‌كانی سه‌روه‌رمان(صلی الله علیه وسلم)ده‌بنه‌پێشه‌نگ.
6/ ره‌مه‌زان له‌رووی زانستیه‌وه مانگی پاك بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یه له‌ژه‌هره‌كان هه‌ربۆیه ده‌بێت مانگی پاك بوونه‌وه‌ی رۆحیش بێت له‌ته‌پ و تۆز‌و ژه‌نگ و ژاری رۆژه‌كانی ژیان و مل ملانێكانی ناوی كه بۆیان دروست كردووه ره‌مه‌زان ده‌بێت ببێته كورسێكی خۆپاكردنه‌وه له‌ته‌پ و تۆز‌و تاوان , ئه‌م مانگه پێویسته وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌ك سه‌یر بكرێت یان وه‌ك خولێكی درێژخایه‌ن بۆسی ڕۆژده‌بێت له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌خۆداچونه‌وه‌ی جدیت بۆ دروست بوبێت و ئه‌وه‌نده لێی سوود مه‌ندبوبین توانای گۆڕینی ژیانت هه‌بێ بۆقۆناغێكی باشتر‌و جوانتر هه‌روه‌ها جێگه‌ی خۆشیه‌تی رۆژوه‌وانان و كاروانچیانی ئه‌م كار‌و كاروانه‌په‌یامداره شانازی به‌خۆیانه‌وه بكه‌ن كه‌به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی له‌توانایاندا بووه له‌پێشكه‌شكردنی خێر‌و چاكه بۆكۆمه‌ڵگا درێخی‌یان نه‌كردووه داواكارین خودای میهره‌بان ره‌مه‌زانمان بۆبكات به‌مایه‌ی فه‌تح و ئاشتی وسه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتن
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق