فراكسیۆنى گۆڕان پرۆژه‌یه‌كى سەبارەت بە موچە ئاراستەی حكومەت كرد

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
فراكسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌و دابینكردنى مووچه‌ پێشكه‌شى حكومه‌ت ده‌كات، پرۆژه‌كه‌ به‌ حه‌وت خاڵ، داواى رێكخستنه‌وه‌و چاكسازى كردووه‌ له‌ داهاتى، خاڵه‌ سنورییه‌كان، باج، رسومات و كرێى خزمه‌تگوزارى، دۆسیه‌ى نه‌وت، دۆسیه‌ى كۆمپانیاى سكویریتى. هاوكات داواى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازیى و دروستكردنى كۆمپانیاى گشتى كراوه‌.

دابان محه‌محه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى گۆڕان، به‌ په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاندوە، بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ى دارایى و پێدانى مووچه‌، ئه‌و پلانه‌یان ده‌ده‌ن به‌ حكومه‌تى هه‌رێم.

گوتیشى:"چۆن ڕاده‌ستكردنى نه‌وت دادى به‌غداد نادات، قسه‌ى بێكرداریش دادى موچه‌خۆران نادات، پارتى و یه‌كێتى ده‌بێت مل بده‌ن، دورخستنه‌وه‌ى ٢٠٠ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار و بازرگان له‌ پاره‌ى نه‌وت و داهاتى ناوخۆى هه‌رێم، باشتره‌ له‌ ڕیسككردن به‌ قوت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دروستكردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:"دیراسه‌ى زۆمان كردوه‌ و زانیارى زۆرمان كۆكردوه‌ته‌وه‌، هه‌مو چاره‌سه‌ره‌كان به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندى پارتى و یه‌كێتی و به‌رپرس و كۆمپانیاكانیان، خه‌مساردى به‌رده‌وام بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م پلانه‌ و پێدانى موچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران، تێ هه‌ڵچونه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له‌ ڕێككه‌وتنى به‌شداریكردنى له‌ حكومه‌ت ده‌بێته‌ ئه‌مرى واقیع".

بۆ خوێندنەوەی دەقی پرۆژەكە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif