وەزیری دەرەوەی سوێد سوپاسی تارا رەسوول دەکات

ليست هناك تعليقات
تارا رەسوول خانمە هونەرمەندی کورد، لە وڵاتی سوید، هاوکاری بەساڵاچوان دەکات، بەم هۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوید بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەدەکات و سوپاسی ئەو هەڵوێستە مرۆڤانەیەی دەکات.
 
تارا لەبارەی ئەو هاوکاریانەی پێشکەشی بەساڵاچوانی سوید دەکەن، بەڕووداوی راگەیاند" هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پارتەکەمان پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید پێیراگەیاند، کە دەبێت هەرکەسێک لە ناوچەکەی خۆیدا هاوکاری و یارمەتی پێشكەشی بەساڵاچوان بکەین، چونکە ئەوان نابێت لە ماڵ بێنەدەرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیان بە خۆراک و کەلوپەلی رۆژانە دەبێت، بۆیە ئێمە هەموو پێدوایستیەکانیان بۆ دابین دەکەین".
 
تارا رەسووڵ لەبارەی پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی سوید گوتی " ئان لیندا، وەزیری دەرەوەی سوێد لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی پێوەکردووم بەمەبەستی سوپاس کردن لەبەرامبەر ئەو یارمەتیەی وەك ئەندامێکی پارتی سۆسیال دیموکرات پێشکەشی هاووڵاتیانی بەتەمەنی وڵاتی سوید دەکەم، کە بەهۆی مەترسی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێستا بەساڵاچوان ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنەدەرەوە بۆ شت کڕین و بازاڕی کردن، بۆیە من و چەند هاوڕێیەک هاوکاریان پێشکەشدەکەین".
 
تارا دەشڵێت "دوای گفتوگۆیەکی کورت لەبارەی رەوشی ئێستای جیهان و کوردستان، وەزیری دەرەوەی سوید پێیڕاگەیاندم، کە ئەو دۆستێکی دێرینی کوردەو هیوای خواست دوای تێپەڕبوونی ئەم رەوشە بەیەکەوە وەکو پارتی سۆسیال دیموکرات سەردانی هەرێمی کوردستان بکەین".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif