كوردپلات- هەواڵ
-
کارمەندانی تەندروستی سلێمانی لەسەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان کارەکانیان ڕاگرت، جگە ناوەندە هەستیارەکان و ئەو شوێنانەى تایبەتمەندن بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامێکی خوێندەوە، کە تێیدا ڕایگەیاند، موچەکانیان مافی خۆیانە و لێی بێدەنگنابن و بێ هەڵوێست نابن.
ئاماژەى بەئەوەشدا، بەداخەوە حکومەتى هەرێم وەڵامیان بۆ داواکارییەکانیان نەبوو، بۆیە بڕیاریاندا دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانى تەندروستی ڕابگرن،جگە لەناوەندە هەستیارەکانی فریاکەوتن و نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا.
ئەوەشی خستەڕوو، تاکو حکومەتى هەرێم وەڵامی داواکانیان نەداتەوە لەبایکۆتکردن بەردەوامدەبن و هەڵوێستى دیکەیان دەبێت.
کارمەندانی تەندروستی داوادەکەن، خزمەتى ئەمساڵیان بە دوو ساڵ هەژماربکرێت، زەوییان پێبدرێت، ئەو پاداشتەى عیراق بۆ تەندروستکارانی داناوە بدرێت بەتەندروستکارانی هەرێمیش، خۆبەخشەکان دابمەزرێنرێن.
#ئاوێنەة
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق