تەندروستیی جیهانی: دەنگۆی بوونی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە عێراق راست نیە

ليست هناك تعليقات


كورد پلات - هەواڵ

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.
ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق رایگەیاند، "ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا هەن دوورن لە راستییەوە و ڤایرۆسەکە لە هەموو جیهاندا هەمان ڤایرۆسە و جیاوازی نییە".
هاوکات، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "هیچ ڤایرۆسێکی کۆرۆنا جیاواز نییە، چینی بێت یان ئەوروپی، ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ هەمان ڤایرۆسی نەخۆشی کۆرۆنایە لە چین و ئەمریکا و ئەوروپا و عێراق و کوردستان".
ئەو قسانەی تەندروستیی جیهانی و هەرێم لە کاتێکدا، عون مالکی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی موسەنا هۆشداری دابوو لە بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسی ئەو جۆرە لەسەر پارێزگاکە کە بە ڤایرۆسی ئەوروپی ناوی بردبوو. Hi

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif