پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: كۆبونەوەی بێ بڕیار دەردی خەڵك تیمار ناكا

ليست هناك تعليقات



كوردپلات - هەواڵ
-

ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەكگرتو لەپەرلەمانی كوردستان رەخنە لە ئامادەنەبونی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەت دەكرێت لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكاندا. دەشڵێت: كۆبونەوەی بێ بڕیار دەردی خەڵك تیمار ناكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا، لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبونەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بە گفتوگۆكانی وەفدە حكومییەكە لەگەڵ بەغدا.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەكگرتوی ئیسلامی لە نوسینێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك لە نرخی ئەو كۆبونەوەیەی كەمكردۆتەوەو رەخنەشی لە ئامادەنەبونی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەت گرتوە لەو كۆبونەوەیەدا.

پەرلەمانتارەكەی یەكگرتو وتویەتی"بۆچی سەرۆکی پارلەمان وسەرۆکی حکومەت بەشداری کۆبونەوەی ئەمڕۆ نەبون!؟ دەبێت چ کارێک لە بژێوی و قوتی خەڵک گرنگتر بێت، وا ئەم دو بەڕێزە بەشداری کۆبونەوەی ئەمڕۆیان نەکرد."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دۆخی خەڵک بەگشتی ناڵێم تەنها فەرمانبەران گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدارو ترسناک کەچی کۆبونەوەیەکی جدی و لێپرسراوانە ناکرێت کە هەنگاوی بەپەلەو خێرا بنرێت بەئاقاری ڕەواندنەوەی نیگەرانی و دودڵی خەڵک."

رونیشیكردۆتەوە"ئەو زانیاری رانەی ئەمڕۆ وەفدی حکومەت بۆ پەرلەمان خستویەتیەڕو دو رۆژە لەناو میدیاکان بڵاوبۆتەوە، گەر هەر بۆ ئەوە بو زەحمەتتان نەکێشایەو کۆبونەوەی نەدەویست."

ئەبوبەكر هەڵەدنی وتوشیەتی"خەڵک (کولێرە)ی دەوێ نەک (کۆبونەوە) و (موچە)ی دەوێ نەک (مقۆمقۆ)و (زاد)ی دەوێت نەک (زانیاری)."

ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتو جەختیكردۆتەوە كە "کۆبونەوەی بێ بڕیارو فریانەکەوتنی خێرا هیچ لە دەردی خەڵک تیمار ناکات."
و:ئاوێنە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif