پێكەوە لە دایك بوون و پێكەوە مردن

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەمەڕەنگ
-
دو خوشكی دوانە، دوای ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكانیان تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچو، لەماوەی سێ رۆژدا گیانیان سپارد.
كاتی و ئێمما، دو خوشكی دوانە بون كە هەردوكیان پیشەیان پەرستار بو و هەمیشە پێیانوابوە پێكەوە دەمرن، هەفتەی رابردو لەماوەی سێ رۆژدا بەهۆی توشبونیان بە پەتای كۆڤید-19 گیانیانلەدەستدا.

زۆی، خوشكی ئەو دو دوانەیە لەوبارەیەوە رایگەیاند "ئەوان هەمیشە دەیانوت پێكەوە هاتونەتە ئەم ژیانەوە و بەیەكیشەوە بەجێیدەهێڵن، هەردوكیان پێكەوە دەژیان و نەخۆشی دیكەشیان لەگەڵدابو".

كاتی دەیڤس، كە تەمەنی 37 ساڵ بو و پیشەی پەرستاری نەخۆشخانەیەكی منداڵان بو، ئەنجامی پشكنینەكانی بۆ كۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچوبو بەوهۆیەوە سێشەممەی رابردو گیانیلەدەستدا.

ئێمما دەیڤس، هاوشێوەی خوشكەكەی و لەماوەی رابردودا لە هەمان نەخۆشخانە بەشی نەشتەرگەری پەرستاربوە و سێ رۆژ دوای كاتی، ئەمرۆ هەینی بەهۆی توشبونی بە كۆرۆنا گیانی سپارد.
تا ئێستا كۆی گشتی ژمارەی پەرستاران لە سەرتاسەری بریتانیان كە بەهۆی توشبونیان بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، گەیشتوەتە 50 تەندروستكار.

و:خەندان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif