ئەمڕۆ ئەم مەرزە بە فەرمی دەكرێتەوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
رووحوڵڵا لەتیفی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی ئێران رایگەیاند: "ئەمڕۆ 30/4/2020دەروازەی سنووری شێخ سالح-پشتە لە سەڵاسی باوەجانی لە سنووری پارێزگای کرماشان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە."

کردنەوەی دەروازە سنوورییە نیمچەفەرمییەکە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە دەروازەی نیمچەفەرمی شوشمێ بە هەمانشێوە کرایەوە و بازرگانی دوای دوو مانگ وەستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو دەروازەیە دەستیپێکردەوە .

رووحوڵڵا لەتیفی لەبارەی هاتووچۆی بارهەڵگر و بازرگانان لەو دەروازەیە دەڵێت: "رۆژانە نزیکەی 200 بارهەڵگر لە دەروازەی شێخ سالحەوە کاڵایان دەگواستەوە." دەروازەکە لە دیوی هەرێمی کوردستان پشتەی پێدەگوترێت .

بە کردنەوەی ئەو دەروازە سنوورە نیمچە فەرمییە، ئێستا شەش دەروازەی سنووریی ، سێیان فەرمی و سێی دیکەش نیمچە فەرمین لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کراونەتەوە، هەر سێ دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان لەماوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش دانەخران و بازرگانی تێیاندا بەردەوام بوو، ئەوە لەکاتێکدایە نزیکەی نیوەی کاڵا نانەوتییەکانی ئێران بۆ عێراق لە رێگەی پارێزگای کرماشانەوە دەگوازرێتەوە .

رۆژی 21ی ئەو مانگە نەسرووڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر لە نووڕۆژی دۆستان رایگەیاند: "بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان رۆژانە 700 بارهەڵگر کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەگوازنەوە .

رەشنوودی دەڵێت: "بە بەرپرسانی هەرێمیشمان راگەیاندووە، سنوورەکانمان لەسەر بازرگانەکان، وەبەرهێنەران، پیشەسازان، بارهەڵگرە ترانزیتییەکان و شۆفێرەکانی ترانزیت کردووەتەوە، ئەگەر حکومەتی بەڕێزی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات بە کردنەوەی سنوورەکان و هاتووچۆی ئەم کەسانە، ئێمە ئەم کارە دەکەین".

جگە لە سێ دەروازەی نێودەوڵەتی (باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخان) هەرێمی کوردستان چەند دەروازەیەکی نافەرمیشی لەگەڵ ئێراندا هەیە، ئەوانیش کێلێ، تەوێڵە، پشتە، شوشمێ و سەیرانبەن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif