كوردپلات- هەواڵ
بەڕێوبەری تەندروستی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید ڕایگەیاند( ئەمڕۆ دواتوشبوی پەتایی كۆرۆنا نەخۆشخانەی جێ هێشت و لە ئێستادا هیچ نەخۆشێك بەهۆی ئەو پەتایەوە لە نەخۆشخانەدا نەماوە)
ئەمڕۆ ٢٦/٤/٢٠٢٠ یەك شەممە، بەشێك لە مامۆستایان و هاوڵاتیانی هەڵەبجە لەسەر شەقام و لەدەرەوەی مزگەوت ( مزگەوتی نوور) و سوجدەی سوپاسگوزاریانبرد و سوپاسی خوای گەورەیان كرد( سوجدەی شوكر سوپاس كردنی عەبدە بۆ پەروەردگاری لەپای چاكەی پێی بەخشیوە یان ڕزگاربونی مرۆڤ لە بەڵایەك )
لە ئێستادا نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە و دەوروبەری خاڵین لە نەخۆشی كۆرۆناو تەواوی ئەو نەخۆشانەی كە ژمارەیان ٢٢ كەسە توشی پەتاكە بووبوون چاك بونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق