كوردپلات- هەواڵ
-
وهزارهتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا مهترسی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا بهردهوامه و نابێت بەرپرسان لێدوان بدهن بهرهو ساردكردنهوهی هاوڵاتیان له جێبهجێكردنی رێنماییهكان و داواش لە هاوڵاتییان دەکات، پابەندی رێنماییەکان بن، تا ناچار نەبن دەست بە داخستنی شوێنە خزموتگوزارییەکان بکەنەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
١- وەزارەتى تەندروستى جەخت لەوەدەکاتەوە کە تا ئێستا مەترسى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەردەوامە، لەبەر ئەوە نابێت سەرۆک یان ئەندامى ژورى ئۆپراسیۆنەکان لیدوان بدەن بەرەوساردکردنەوەى هاوڵاتیان لە جێبەجێکردنى ڕێنماییەکانى خۆپاراستن و هەرکەسێک بەو ئاڕاستەیە لێدوان بدات بەر پرسیار دەبێت.
٢- کردنەوەى شوێنى خزمەتگوزارى و بازرگانى لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بە پێى ئەو دەسەڵاتەى کە دراوە بە پارێزگارەکان و سەرپەرشتیارى ئیدارە سەربەخۆکان نابێت ببێتە ئەگەرى کەمتەرخەمى لە ڕێکارەکانى خۆپاراستن.
٣- پێویستە لە هەرشوێنێک مەوداى نێوان دوو کەس لە یەک مەتر و نیو کەمتر نەبیت و دەمامک و پەنجەوانە بە کاربهێندریت لە لایەن هاوڵاتیان و خاوەن شوێنە خزمەتگوزارى و بازرگانیەکان.
٤- پێویستە لەسەر ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەدواداچوونی تەواو بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپاراستن بکەن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت.
٥- هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کە پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستن بن، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بەیەکەوە تێپەڕێنین و ناچار نەبین دەستبکەینەوە بە داخستنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان، کە دەبنە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر تەندروستی گشتی.
٦- ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن راپۆرتێک ئامادە دەکەن لەسەر ئاستی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییەکانی خۆپاراستن لە شوێنە گشتییەکاندا و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی دەکەن.
٧-ئەم بەیانە لە ڕۆژی دەرچونییەوە جێبەجێدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ی نیساندا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی هەتا ١ی ئایار درژکردەوە و لە ١٢ی نیسانیشەوە بە هەنگاو ژیانی هاوڵاتیان ئاسایی کراوەتەوە، لە ئێستاشدا بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بە ڕووی هاوڵاتیاندا کراونەتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق