دوێنێ یەك شەممە لە شاری دهۆک، مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشکرایە سەریان و بەپێی زانیارییەکان نزیکەی ١٠٠ خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد.
خەتاب عومەر، بەرپرسی گروپی پارێزەرانی خۆبەخش لە دهۆک بە ڕۆژنیوزی راگەیاند: ئەمرۆ ۱۲ کەس لە دەستگیرکراوەکانی دوێنی بەپێێ ماددەی ۳٠ لە یاسای خۆپیشاندانی ساڵی ۲٠۱٠ کە لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەرچوە، وتەیان لێوەرگیرا، ئەوانیش لەوەڵامدا بە دادوەرەکانیان وتوە 'پێش ئەنجامدانی خۆپیشاندان داوای موڵەتمان لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک کردوە، بەڵام دوای زیاتر لە ٤۸ کاتژمێر چاوەڕوانیی وەڵام نەدراینەوە، بۆیە بەپێی یاسا مافمان هەیە خۆپیشاندان ئەنجامبدەین هیچ پێشێلکارییەکی یاساییمان نەکردوە.
خەتاب عومەر وتیشی: لەکاتی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەراندا ئەشکەنجە دراون و سوکایەتییان پێکراوە، ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی وتە لێیان دوبارە گەڕێندراونەتەوە بۆ زیندان، بۆیە ئێمە داوامان لەسەرۆکی دادگای دهۆک کردوە کە بەکەفالەت ئازاد بکرێن.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی ئەمڕۆ لە دادگای دهۆک وتەیان لێوەرگیراوە ئەم کەسانە بون:
١- بەدەل بەرواری - مامۆستا
٢- شڤان بەروشکی – مامۆستای ئایینی
٣- زیاب محەمەد رەشید – کارمەندی تەندروستی
٤- ئومێد بەروشکی - ڕۆژنامەنوس
٥- مێهڤان سەعید - مامۆستا
٦- ئەکرەم گولی - ڕۆژنامەنوس
٧- ئەحمەد شرنەخی - مامۆستا
٨- ماهر سەگڤان - مامۆستا
٩- غازی نێروەیی - هاوڵاتی
١٠- هەوار بەهجەت - مامۆستاو کوڕە شەهیدە
١١- جابر حسێن - مامۆستا
١٢- بەیار دۆسکی - مامۆستا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق