بە نزیکەی 2 ملیار یۆرۆ یانەیەکی وەرزشی دەکڕێت

ليست هناك تعليقات


جنێفه‌ر لۆپێز، خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی، لەگەڵ ئەلێکس رۆدریگێزی هاوسەری هەوڵدەدەن تیپێکی وەرزشی بە بڕە پارەیەکی خەیاڵی بکڕن.

رۆژنامەکانی ئەمریکا ئاشکرایانکرد، جنێفه‌ر لۆپێز و مێردەکەی دەیانەوێت یانەی نیویۆرک مێتس لە یاری بەیسبول بەرامبەر بە 1.65 پاوەند، واتە 1.83 ملیار یۆرۆ بکڕن.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، جنێفه‌ر و ئەلێکس پەیوەندییان بە کۆمپانیای JPMorgan Chaseی داراییەوە کردووە و لە گفتوگۆدان لەگەڵ چەند بانکێک بۆ ئەوەی لە هەوڵێکی نوێدا بتوانن یانەی نیویۆرک مێتسی تایبەت بە بەیسبول بکڕن، کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا هەوڵێکیان بۆ ئەو مەبەستە دابوو، بەڵام شکستیان هێنا.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە هەردوو خاوەنی کۆمپانیا و یانەی نیویۆرک مێتس، هەریەک لە بێزنسمان فرێد ئۆلیۆن و جێفریی کوڕی، دەیانەوێت ئەو یانەیە بفرۆشن، بەهۆی ئەو زیانە داراییە گەورەیەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەر کۆمپانیاکەیان کەوتووە.

ئەوەی زیاتریش باوک و کوڕ هاندەدات ئەو یانەیە بفرۆشن ئەوەیە کە پێشتریش یانەکەیان هیچ سوودێکی بەدەستنەدەهێنا و زۆرجار زیانی زۆریان کردووە، بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکەیان هیچ داهاتێکی لە مافی پەخشی تەلەڤزیۆنی نەبووە.

پێشبینی دەکرێت ئەمجارە جنێفه‌ر لۆپێز و هاوسەرەکەی پەنا ببەنە بەر ملیاردێرێک کە ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە، بۆ ئەوەی یانەی نیویۆرک مێتسی بکڕن، کە دووجار نازناوی پاڵەوانێتی جیهانیی بەیسبولی بردووەتەوە.

ئەوەی زیاتر هانی جنێفه‌ر لۆپێز دەدات بیر لە پڕۆژەیەکی وا بکاتەوە ئەوەیە کە ئەلێکس رۆدریگێزی هاوسەری یاریزانی پێشووی بەیسبولە.

جنێفه‌ر لۆپێز، کە دوای کەمتر لە مانگێک، تەمەنی دەبێتە 51 ساڵ، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ساماکارە و یەکێکە لە نمایشکارە هەر بەناوبانگەکانی جلوبەرگ. ئەو زیاتر لە 55 ملیۆن ئەلبوومی گۆرانییەکانی فرۆشتووە و ئێستا سەرمایەکەی بە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif