ئەو چەند وانەیەی پێویستە لەدوای 20 ساڵی فێریببیت

ليست هناك تعليقات


كوردپلات
-
هەمو قۆناغێکی ژیان کۆمەڵێک وانەی گرنگت پێدەدات و ئەزمونی جیاوازت پێدەدات، گرنگە ئەو کاتانەی تێدەپەڕن بەشێوەیەک بەسەریببەیت کە پەشیمانی لەدوانەیەت و خۆشی لە کاتەکانی ژیانت ببینیت، گۆڤاری relevant ئەو چەند وانەیەی بڵاوکردوەتەوە کە پێویستە لەدوای 20 ساڵی فێریببیت.

یەکەم: ئەو کاتانەی سینگڵیت چێژ لە کاتەکانت ببینە.

دوەم: بەهای کەسێتی بپارێزە و لەدەستی مەدە.

سێیەم: لەدوای هەمو شکستێک دوبارە رێگای سەرکەوتن هەیە.

چوارەم: متمانەبەخۆبون دەبێتە هۆی سەرکەوتن.

پێنجەم: روبەڕوبونەوەی ترسەکان سەرکەوتنە بەسەر بەربەستەکان.

شەشەم: زۆرن ئەو کەسانەی یەک ئامانجیان هەیە، بەڵام کەمن ئەو کەسانەی پێی دەگەن.

حەوتەم: ئامۆژگاری وەرگرتن لە کەسانی دیکە ئەزمونی زیاترت پێدەبەخشێت.

هەشتەم: تەندروستی پێش هەمو شتێکە.

نۆیەم: پەیوەندی خێزانی لەپێش پەیوەندی هاوڕێیەتییە.

دەیەم: هاوسەرگیری ئامانجی ژیان نییە.

یانزەیەم: خۆشەویستی بەخشین و یارمەتیدان کلیلی دڵخۆشییە.

و/خندان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif