مەترسیە جدیەكانی سەر ئابووری 2020

ليست هناك تعليقات


نزیکەی 140 رۆژ لە 2020 تێپەڕیوە، گۆڕانکاری زۆر روویانداوە، کە کاریگەریان بەسەر ئابووریی جیهان و پەیوەندی نێوان وڵاتان هەبووە، بەڵام چاوەڕوانی گۆڕانکاری مەترسیدارتر دەکرێت بەرلەوەی ساڵ کۆتایی بێت.

گۆڤاری ئیکۆنۆمیست راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و باس لەو هۆکارانە دەکات کە وادەکەن کاریگەری گەورەیان لەسەر ئابووریی جیهان هەبێت. 

گۆڤارەکە ئاماژەی بە پێنج مەترسی لەسەر ئابووریی جیهان لە 2020دا کردووە:

- ئەگەری پێکدادان لەنێوان ئێران و ئەمریکا

- جەنگی ئابووریی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا

- بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19

- زیادبوونی قەرز و دروستبوونی قەیرانی دارایی لە ئابووریی وڵاتە گەشەکردووەکان

- کاریگەری خۆپێشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ لەسەر ئابووریی ئاسیا

ئەوەی کە پەیوەندی بە کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکاوە هەیە، ئیکۆنۆمیست دەڵێت بەرێژەی 25٪ پێشبینی دەکەن ئەو دوو وڵاتە لە 2020دا بکەونە نێو جەنگێکی راستەوخۆوە. دەڵێت لەئ ەگەری روودانی ئەم جەنگەدا گەرووی هورمز بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت و ئابووریی جیهان دەڕوخێت.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە مانگەکانی داهاتوودا شەڕی ئابووریی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا زیاد دەبێت، پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی پیشەسازیی ئەوروپی بە پاڵنەری قوڵبوونەوەی قەیرانەکە دەزانێت، پێشبینی ئەوەش دەکات ئەوروپا کاردانەوەی تووندی هەبێت.

ئیکۆنۆمیست ئاماژە بەوەدەکات، قەرز دەبێتە بارگرانییەکی گەورە بەسەر هەندێ وڵاتەوە، بەرزبوونەوەی ئاستی جیهانیی قەرزیش بەهۆی دابەزینی بەهای قازانجەوە بووە کە 10 ساڵە روودەدات. 

ئیکۆنۆمیست پێشبینی دەکات دوای کەمبوون یا نەمانی کۆرۆنا جارێکی دیکە خەڵکی هۆنگ کۆنگ بڕژێنەوە سەرشەقامەکان و داوای گۆڕینی سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵاتەکە بکەن.

گۆڤارەکە بە ئەگەرێکی گەورەی دەبینێت ئەو خۆپیشاندانانە لە ئەیلوولی 2020 دەستپێبکەنەوە کاتێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif