ئامینە زەحاک: ڕێژەی توشبوو لە وڵاتی ئێمە گەشتە 26 هەزار كەس

ليست هناك تعليقات



ئامینە زەحاک، وتەبێژی فەرمی حکوومەتی ئیمارات رایگەیاند، “ژمارەی حاڵەتەکانی چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) بۆ ١١ هەزار و ٨٠٩ کەس بەرزبوویەوە”.

بە وتەی وتەبێژی فەرمی حکوومەتی ئیماراتی عەرەبی، لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا هەزار و ١٨ کەس لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە.

هاوکات ئامینە زەحاک ئاماژەی بەوەشدا کە تەنها ئەمڕۆ ٩٤١ کەس لە وڵاتەکەیاندا تووشی ڤایرۆسەکە بوون. بەم جۆرەش ژمارەی تووشبووان لە ئیمارات گەیشتە ٢٦ هەزار و ٤ کەس.

لە کۆتاییدا زەحاک باسی لەوە کرد کە بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە ٢٣٣ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ٦ هاووڵاتی بیانی لە ناوخۆی ئیماڕات گیانیان لەدەست داوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif