4ى ئایار ساڵى نوێى داڕوتانى گیرفان

ليست هناك تعليقات



شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
-
 به‌پێى ڕۆژ ژمێره‌ نوێكه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ له‌ دواى ساڵى 2014 وه‌ بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كات،ئه‌مرۆ ساڵى نوێیه‌ كه‌ ده‌كاته‌  1ى1ى 2020 بۆ فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى،  ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژ ژمێرى زاینى دووشه‌ممه‌ 4ى ئایارى 2020 كه‌ ‌ فه‌رمانبه‌ران جیاواز له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى دونیا له‌گه‌ڵ دابه‌زینى نرخى نه‌وت و داڕمانى ئابورى هه‌رێم، به‌هۆى پلان و دڵسۆزیی به‌رپرسان توانیان پاش پێنج مانگ له‌ رۆژمێرى زاینى، كار به‌ رۆژمێره‌ نوێكه‌ى خۆیان بكه‌ن و ده‌ست به‌ داشكردنى موچه‌ بكه‌ن.

ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕامانه‌،تاكو ئێستا كه‌ نیوه‌ى رۆژگار تێپه‌ر بووه‌، هیچ به‌رپرسێكى كه‌پیته‌ڵ و سمۆڵ له‌ سه‌ر كورسى و ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت و حزبه‌كانى به‌شدار له‌ حكومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تیش په‌یامى پیرۆزباییان بۆ هاوڵاتیان نییه‌.

منیش لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێى 2020 كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژمێرى حكومه‌تى هه‌رێم و نزیكبوونه‌وه‌مان له‌ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان پڕ به‌ دڵ نیگه‌رانى خۆم له‌ داڕووتاندنى گیرفانى هه‌ژاران و موچه‌خۆران ده‌رده‌بڕم، خوازیارم هاوڵاتیان لە پاش چاکبوونى  ڕه‌وشه‌كه‌ ئه‌مرۆیان له‌ بیر نه‌چێته‌وه‌و زیاتر بیر له‌ فاشلى ئه‌دائى كارگێڕانى وڵات بكه‌نه‌وه‌و حكومه‌تێكى كاتى دابمه‌زرێت.

كرێكارو كاسبكارو جوتیاران و موچه‌خۆرانى هه‌رێم ئێوه‌ش ماندو نه‌بن، ئه‌گه‌ر ڕه‌فتارو به‌ڵێنى حكومه‌تان له‌ بیر كرد خوا ئه‌م حكومه‌ته‌ نازداره‌تان بۆ بهێڵێت،ئه‌گه‌ر توانیتان وه‌ك وانه‌یه‌كى ژیان سودى لێ وه‌ربگرن، هه‌رگیز خۆتان كار بۆ بوژادنه‌وه‌ى ئابورى خۆتان بكه‌ن و هه‌رگیز متمانه‌ به‌ بانكى حكومه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانتان لاى حكومه‌ت مه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆشكه‌كانى خۆیانه‌وه‌ دانیشتون و دوور به‌ دوور هه‌واڵى گوزه‌رانى ئێوه‌یان بۆ ده‌چێت، ئه‌وان له‌ كات كوشتن به‌رده‌وامن تێرن و ئاگایان له‌ برسى نییه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif