كوردپلات - هەمەڕەنگ
-
وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، پاش بەدواداچوون و پشکنین لە هۆبەی تاقیگەی کشتوکاڵی هەڵەبجە و دەرچوونی ئەنجامەکان، دەرکەوت هەردوو نەخۆشی بەکتریا و کەڕووی هۆکاری نەخۆشیەکەن لەسەر قەدی دارگوێزەکان، کە پێویستە قەڵاچۆبکرێن و دهڵێت" لە هەوڵدان بۆ بەدەستخستنی بودجەیەکی پێویست تابتوانن قڕکەری پێویست بۆ باخەوانەکان دابین بکەن بۆ ئەوەی رێگا لە زیاتر بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە بگیرێت".
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2020، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگهیاند: "پاش پشکنین بۆنەخۆشی قەدی دارگوێزەکانی هەورامان دەرکەوت هۆکاری نەخۆشییەکە بەکتریا و کەڕووە".
دەشڵێن، "ئەوەی بوهتەهۆی خێرا بڵاوبونەوە و ئەو زیانە گەورەیە کە بەر دارگوێزەکان کەوتوە چەندین رێگایە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە کە گرنگترینیان مێرووەکان و بەرکەوتن لە رێگەی هۆکارەکانی پاککردنەوە وەک خاکەناز و پاچ و تەورزێن".
باسلەوەشکراوە "رێگەیەکی دیکە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە ئاودانە، لەبەرئەوەی سروشتی هەورامان واهەڵکەوتووە کە پشت بە جۆگە دەبەستێت بۆ ئاودێری و ئەم نەخۆشیە لە ڕێگەی ئاودانەوە زۆر بە خێرای بڵاودەبێتەوە و دەگوازرێتەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو"لەم کاتەشدا لە هەوڵدان بۆ بەدەستخستنی بودجەیەکی پێویست تابتوانن قڕکەری پێویست بۆ باخەوانەکان دابین بکەن بۆ ئەوەی رێگا لە زیاتر بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە بگیرێت".
ئاماژەبەوەشکراوە "ساڵی 2019 چەندین کرایەوە کە بەشێکی تایبەتبوو بە نەخۆشیەکانی گوێزی هەورامان و ئاگادارکردنەوەی باخەوانان لە مەترسی ئەو نەخۆشیە".
ئەوەش دوای ئەوەدێت، بەشێکی زۆر لە قەدی دارگوێزەکانی سنوری هەورامان توشی جۆرێک لە نەخۆشی بون کە مەترسی لە ناوچونی باخەکان دەکرا لەلایەن خاوەن باخەکانی ئەو سنورەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق