كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام ده‌رباره‌ی لیۆنێل مێسی قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌بووه یاخود زۆر كه‌م مێسی وه‌ڵامی ره‌خنه و سه‌رنجه‌كانی كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی داوه‌ته‌وه، جگه‌له‌وه‌ی باسی تواناكانی خۆی ناكات و تاوه‌كو ئێستاش نه‌یگوتووه كه من باشترین یاریزانی جیهان یان مێژووم، ئێستا لیۆ وه‌ڵامی ئه‌و نهێنیه‌ی ده‌داته‌وه.
لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهان، خاوه‌نی شه‌ش باڵۆندۆر و زه‌بێستێك و چه‌ندین خه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی تر، هۆكاری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا ده‌كات كاتێك به‌راوردی پێده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یاریزانێكی تر یان ده‌ڵێن باشترین یاریزان نییه، لیۆ گوتی:”زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی من قسه ده‌كه‌ن، من ده‌زانم بۆ ده‌رباره‌ی من قسه ده‌كه‌ن كه چیم كردووه و چیم به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام من كه‌سایه‌تی خۆم پاراستووه و قسه‌م نه‌كردووه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش قسه ناكه‌م”.
مێسی به‌رده‌وامبوو و گوتی:”خه‌ڵك ده‌توانێت ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیلێت، به‌ڵام به‌ڕاستی من ئاره‌زوو ناكه‌م قسه ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی هیچ كه‌سێك بكه‌م، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م ده‌رباره‌ی تواناكانی كۆمه‌ڵ قسه بكه‌م، نه‌ك ته‌نها سه‌رنج بخرێته سه‌ر كه‌سێك”.
ماڕادۆنا، پێلێ و كریستیانۆ، چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تر هه‌ن كه باسی تواناكانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام مێسی ده‌ڵێت:”من ئاره‌زوو ناكه‌م خۆم به‌راورد بكه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر، به‌ڵكو ده‌بێت هانده‌رانی و ته‌ماشه‌ڤانانی تۆپی پێ قسه بكه‌ن”.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق