چیرۆكی ئەم وێنەیە

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
ئه‌و وێنه‌ فۆتۆگرافیه‌یه‌، كه‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌شێكی ساردی سه‌ر له‌ به‌یانییدا قه‌مسه‌ڵه‌ی خۆی داوه‌ به‌سه‌ر شانی منداڵێكدا و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ دیار ئاگرێكه‌وه‌ دانیشتوون.

وێنه‌كه‌ له‌ (7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1987) له‌ سنووری "نێروه‌" گیراوه‌، ئه‌و كاته‌ بووه‌، كه‌ بەڕێز مەسعود بارزانی به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌، سه‌ردانی گوندێكی كردووه‌ و ئه‌و منداڵه‌ی له‌ وێنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، چووه‌ته‌ لای سه‌رۆك و به‌ خێرهێنانی كردووه‌ و ئەویش قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ی خۆی داوه‌ به‌سه‌ر شانی منداڵه‌كه‌دا و وێنه‌یان گیراوه‌.

فكری عه‌بدولجه‌بار، ناوی ئه‌و منداڵه‌یه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ و ئێستا به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌یه‌ له‌ دهۆك و دوای 26 ساڵ له‌ وێنه‌كه‌، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردوویه‌تی به‌ دوایدا و داوایكردووه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی دیكه‌ بگرن.

لە k24

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif