لەگەڵ باندێكدا دەستگیركرا

ليست هناك تعليقات


سلاڤکۆ ڤینچیچی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سلۆڤینی لەگەڵ تۆڕێکی لەشفرۆشان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا.

سلاڤکۆ ناوبژیوانێکی بەنێوبانگی سلۆڤینیایە و چەندین یاری گەورەی بەڕێوەبردووە و لە نێویاندا چەند یارییەکی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی، هەروەها چەند یارییەکی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یۆرۆپالیگیش بەڕێوەبردووە.

ئەو ناوبژیوانە لەگەڵ تۆڕێکی لەشفرۆشاندا کاریکردووە و ماددەی هۆشبەریشیان بەکارهێناوە، هەروەها لەگەڵ گروپێکی مافیا دەستیان تێکەڵ کردووە.

پۆلیسی بۆسنە لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە تیانا ماکسیمۆڤیچی خانمە مۆدێلیشی دەستگیر کردووە کە لەگەڵ ئەو لەشفرۆشانەدا کاریکردووە و بەرپرسییان بووە، ساتی دەستگیرکردنیشیان لە ئاهەنگێکدا بووە.

لەگەڵ سلاڤکۆ و تیانا 9 ئافرەت و 26 پیاو دەستگیرکراون، لەگەڵ چەک، پارە، کۆکایین و چەندین جۆر ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە.

سەرەڕای ئەم رووداوەش ڤینچیچ دەڵێت، من تاوانم نییە و هاوڕێیەکم بۆ باخەکەی بانگهێشتی کردم منیش چووم.

لێکۆڵینەوەکانیش تاوەکو ئێستا هیچ شتێکیان لەسەر سلاڤکۆ تێدا نەبووە و ئەگەر هەیە ئازاد بکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif