لامەرکەزی و پەرلەمان

ليست هناك تعليقات

دكتۆر دڵشاد عبدلرحمن
-
دوای ڕاپەڕین ،ماوەیەک بەرەی کوردستانی حوکمی کوردستانی کرد ،لەوماوەیەدا ھەرێمی کوردستان نوقمی کێشەی دارایی وکارگێڕی وفەرھودو ئاودیوکردنی ھەرشتێک ببوو کەلەئێران پارەی بکردایە.دۆخەکە بەشێوەیەک خراپ بوو ،ھاوڵاتیان تەواو بێزاربوون لەحوکمی بەرە ،ھەرلەوسەردەمەدانوسەرێکی دیاری وەک بەڕێز حەمەسەعید حەسەن لەوتارێکدا بەناوی (بەرەی کوردستانی پاشای عەرشی کەلاوە)حەشری بەحوکمی بەرەکردبوو .
کاتێک باس لەھەڵبژاردن ھاتەپێش ،ئیدی حزبەکان ،ئومێدێکیان حستە ناودڵی خەڵکی ،وایان تێگەیاندن کە ھەر پەرلەمان ھەڵبژێردرا ئیتر کوردستان دەبێ بەشامی شەریف وخێروبێر ڕوو لەخەڵکی دەکا.بەکورتی پەرلەمانیان وەک عەسایەکی سیحری پیشانی خەڵک دا.کات ھاتوڕۆیشت پەرلەمان ھەڵبژێردراو حکومەتیش پێکھات ،کەچی نەک ھەر کێشەکانی خەڵک چارەنەبوون بەڵکو نادادپەروەری لەدامەزراندن ودابەشکردنی ئەوداھاتەکەمەی کەھەبوو ،قۆرخکردنی دەسەڵات لەلایەن پارتی ویەکێتی خەڵکی نا ئومێدکرد ئەمە جگە لەقۆرخکاری ودەستگرتن بەسەر داھاتی گومرگەکان وتاوایلێھات لەسایەی پەرلەمان وحکومەتی کوردیدا نەگریسترین شەڕ کەشەڕی ناوخۆ بوو ھەڵگیرساوبەشێک لەخودی پەرلەمانتارەکان بوون بەسەرکردەی ئەوشەڕانەو،پەرلەمان خۆشی خۆی پێ قوتارنەکرا چ جای خەڵکی .
لەئێستاشدا باس باسی لامەرکەزیە ،کەبێگومان من لامەرکەزی کارگێڕی ودارایی بەسیستەمێکی زۆرباش وگونجاودەزانم ،کەدام ودەزگا خزمەتگوزاریەکان، کاراتردەکات وڕۆتینی زیادلەپێویست کەم دەکاتەوەو ھەستی بەرپرسیارێتی بەرانبەر ئەرکە پێسپێردراوەکان زیاد دەکا.بەڵام سەرەڕای ئەوانەش ئەگەر لامەرکەزی وەک بەشێک لەسیستەمێکی حوکمڕانی دروست نەبێ ئەوە ڕەنگە زیانی زۆرتربێ لەقازانجی،بۆنمونە ئەگەر شەفافیەت لەداھاتی ئەوفەرمانگانەی کەداھاتیان ھەیەنەبێ ،ئەوە دەشێ خراپ بەکارھێنانی داھاتەناوخۆییەکان زیادبکات ،وەئەگەر دەزگاولایەنەبەرپرسەکانی چاودێری دارایی چالاکانە نەکەونە چاودێریکردنی کاری فەرمانگەکان ئەوادەشێ بەردەوام گوێبیستی حکایەتەکانی گەندەڵی وبەھەدەردانی داھاتی ناوخۆیی بین .خۆ ئەگەر لامەرکەزی زۆربەباشیش جێبەجێکرا ئەوەھێشتا کێشەوگیروگرفتێکی زۆری تردەمێنێ کەبەرۆکی ھاوڵاتیان بگرێ لەدەرەنجامی نەبوونی حوکمی ڕەشید لە پایتەختدا .کەواتە با مەسەلەی لامەرکەزی وەک پەرلەمانەکە لێ نەکەین کە بەداخەوە لەئێستاداخەڵک ھێندە لێی بێ ئومێد بوە کە بەشێکیان نەبوونی بەباشتردەزانن لەبوونی و وەک دەزگایەکی زیادەوبارلەسەر بودجەی گشتی سەیری دەکەن .
لەوچوارچێوەیەدا لەئێستاداکە باس لەلامەرکەزی دەکرێ  سەرەڕای پشتگیریکردنی ،گرنگە ھێندەی قەبارەی خۆی سەیربکرێ نەوەک لەئایندەدا خەڵک لەوەش نائومێدبێ .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif