ژیان کتێبێک بوو دایکم خستیە بەردەمم!!

ليست هناك تعليقات

پەیوەند عمر
-
ھێشتا نازانم لەکوێی ئەو کتێبەدام کە دایکم بەرگەکەی وەک یەکەمین دەروازەی ژیان کردەوە، ژیان خۆی کتێبێکی ئەستورە، کتێبێک کە لەرۆژی لەدایک بوونمانەوە سەرگەرممان دەکات، ئێمە لەو خوێنەرە زیاترنین کەدایکمان دەعوەتی سەرخوانەکەی کردین، بۆیە ھەر لەسەرەتاوە دەبێ(زمانی دایکمان فێربین) زمانی دایک، زمانی خوێندنەوەی کتێبی دنیایە.
بۆمن شتێکی زۆر گرنگ نەبوو بەو ھێلە ئاسۆییەی خوێندنەوەدا ھاتم کە دایکم  دەیویست و کە ژیان فەرزی دەکرد.
ئەوەی ئێستادەیکەم  خوێندنەوەی  ئەو کتێبانەیە کە ھەریەکەیان باس لەھاتنە دنیای نوسەرەکانیان دەکەن،  من خوێنەری ئەو کتێبانەم کە نوسەرێک باسی ئەوەم بۆدەکات چۆن دایکی بەکتێبێکی بەخشی، لاپەرەی ژیانی ئەو نوسەرانە ھەڵ ئەدەمەوە کەباس لە شەفەقەت و بێرەحمی دایکیان دەکەن، کە چۆن ھێنانیە ناودنیایەک  لەشێوەی کتێبێکدا کە ھەموو رۆژێ ناچار بەخوێندنەوەیان دەکات.
نوسەرەکان لەناو کتبەکانیانەوە دەخالەت لەو ژیانە دەکەن کە دایکیان لە نێوو دووبەرگی کتێبێکدا پێی بەخشین، بەرگی یەکەمی ئەو کتێبە بریتیە لە دەستپێکی ژیان و بەرگی دوەمیش کۆتایی ئەو ژیانەیە.کەواتە دنیای ئێمە لەنێوان دوو بەرگی کتێبێک  دێت و دەچێ کە دایکمان  خستینیە سەر قەدەری خوێندنەوەی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif