هاككەرەكان هەڕەشە لە ترامپ دەكەن

ليست هناك تعليقات



کۆمەڵێک هاککەر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی چەند نهێنییەکی ترەمپ دەکەن، ئەگەر لە ماوەی هەفتەیەکدا بڕی "٤٢" ملیۆن دۆلاریان پێنەدرێت.

 ڕۆژنامەی سەندەی تایمزنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو هاککەرانە توانیویانە دزە بکەنە ناو داتاکانی کۆمپانیایەکی یاسایی، کە نوێنەرایەتی کۆمەڵیک کەسایەتی ناودار دەکات.

پێشتر، هاککەرەکان داوای "٢١" ملیۆن دۆلاریان لە ترەمپ دەکرد، بەڵام لە ئێستادا داوای "٤٢" ملیۆن دۆلار دەکەن و دەڵێن، ئەگەر ئەو بڕە پارەیەی کە داوای دەکەن پێیاننەدرێت ئەوەی لەبەر دەستیاندایە بڵاویدەکەنەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمەڵە کە ناوی "ریڤێڵ"ە و نزیکەی ٧٥٦ گێگابایت زانیارییان دەستکەوتووە وەک (رێککەوتن و بەڵێننامەکان) بەڵام هێشتا روون نییە کە ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵی ئەو کەسانە بەدەستبێن.

لە نامەیەکیشدا کە ئەو گروپە لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە ئەوەیان خستووەتەڕوو، دەبێت ترەمپ داواکەیان جێبەجێبکات یان دەبێت خەونی بوونەوە بە سەرۆک لە بیربکات.

هاوکات، تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرانەکراوە و نازانرێت لە کام وڵاتەوە ئەو کارەدەکەن، بەڵام پێشتر چەند شارەزایەک رایانگەیاند، ئەو کارانە لە روسیا ئەنجامدراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif