ئه‌خلاقی جوامێری

ليست هناك تعليقات


دكتۆر ئەنوەر فرج
-
زانای عاریف (ابن القیم) كاتێك باسی ئه‌خلاقی جوامێری ده‌كات، ده‌ڵێت: بۆ گه‌شتن به‌ جوامێری دوو قۆناغ پێویسته‌‌: یه‌كه‌م: وازهێنان له‌ دژایه‌تی خه‌ڵكی، چاوپۆشی له‌ هه‌ڵه‌كانیان، له‌بیركردنی ئازاردانیان. دووه‌م: له‌ بیركردنی چاكه‌كردنت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى هیچت نه‌كردبێت‌. واته‌ له‌بیركردنی خراپه‌ى ئه‌وان بۆ تۆو له‌بیركردنی چاكه‌ی خۆت بۆ ئه‌وان.

بیرمه‌ندی ئێرانی (موسته‌فا مه‌له‌كیان) له‌باسی ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارو ره‌نجی خه‌ڵكی، ده‌ڵێت: به‌ سێ قۆناغدا تێپه‌ڕده‌بن:

یه‌كه‌م: دادپه‌روه‌ری (عه‌داله‌ت): له‌پێش هه‌رشتێك ده‌بێت مافی به‌رامبه‌ر بپارێزیت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌خۆیان ناده‌ن مافی كه‌سانیتر بخۆن، مافه‌كانیش به‌پێی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت ویاسا دیاری ده‌كرێن.

دووه‌م: كاردروستی و چاكه‌كاری (ئیحسان): واته‌ چاوپۆشی له‌ مافی خۆت، ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ پشكی خۆت، به‌خشینی كات و ماڵ و كاری خۆت به‌وانیتر.

سێیه‌م: خۆشه‌ویستی (موحیبه‌ت): لێره‌دا بابه‌ته‌كه‌ شته‌ مادییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت، واته‌ نه‌ چاوت له‌ هه‌بوونی خه‌ڵكه‌ نه‌ هه‌بوونی خۆت، به‌ڵكو له‌ بوون و به‌خته‌وه‌ریی خۆت ده‌به‌خشیت، كاتێك كه‌سێكت خۆشویست واته‌ به‌شێك له‌ بوونی خۆتی پێده‌به‌خشیت.

ئێستا به‌ووردی له‌م ئایه‌ته‌ى قورئان ووردبینه‌وه‌ {إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ وَإِيتَاء ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ} ده‌توانین تێگه‌یشتی په‌یامی خودا بۆ به‌نده‌كانی له‌ سێ ئاستدا بخه‌ینه‌ڕوو:

یه‌كه‌م: له‌ ئاستی حوكمرانی و سه‌روه‌ریی یاسادا: په‌یره‌وكردنی دادگه‌ریی (العدل)و دژایه‌تیكردنی ده‌ستدرێژی (البغي).

دووه‌م: له‌ ئاستی كۆمه‌ڵگاو بواری گشتیدا: فه‌رمان به‌ كاردروستی و چاكه‌كاریی (الاحسان)و به‌ره‌نگار‌بوونه‌وه‌ى‌كارى بێزراو (المنكر).

سێیه‌م: له‌ ئاستی تاك وخێزانیشدا: به‌خشنده‌یی له‌گه‌ڵ خزمان (ذي القربى)و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تاوان (الفحشاء).

ئه‌خلاقی جوامێرانه‌ فره‌ره‌هه‌ندو هه‌مه‌لایه‌نه‌، له‌ ته‌واوی ژیانی كه‌سی جوامێردا ره‌نگده‌داته‌وه‌، دادپه‌روه‌ریی هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ له‌ ئاستی تاك و كۆمه‌ڵدا، چاكه‌كاریی سه‌رچاوه‌ى ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، خۆشه‌ویستی و موحیبه‌ت راگری خێزان و خزمایه‌تیه‌.


#ئه‌خلاقناسی
لە نوسینەكانی ناوەندی هەژان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif