بۆردوومانی تورکیا زیان بە چەند ماڵێک دەگەیێنێت

ليست هناك تعليقات



ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا گوندی دەرگەلی میسا بەگ ـیان لە سنووری شارۆچکەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر پێنج ماڵی ئەو گوندە کەوتووە.

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ بە  رووداوی ڕاگەیاندوە: بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە کاژێر 04:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 18-5-2020 بووە، چەند مووشەکێک تەنها 400 مەتر لەنزیک چەند ماڵێکی دانیشتووانی ئەو گوندە کەوتووە.

بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا ماڵ و موڵکی پێنج خێزانی ئەو گوندە زیانی ماددیان پێگەیشتووە، هاوکات ترس و دڵەڕاوکێ لەنێوان بەشێک لە هاونیشتمانیان بڵاوبووەتەوە.

سەربەست سەبری ئەوەشی گوت، "ماوەی هەفتەیەکە ناوچەکانی ئێمە بەشێوەیەکی بەردەوام بۆردوومان و تۆپبارانیان لەسەرە، خۆشبەختانە تاوەکو ئێستا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی زۆری بڵاوکردووەتەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو بەهۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بۆسەر بنکەیەکی سوپای تورکیا کارەبای گشتیی شارۆچکەی کانی ماسێ بۆ ماوەی 24 کاژێر پچڕا.

بەهۆی بوونی بارەگاکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تورکیا تۆپباران و بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان دەکات، بە تایبەت قەزای ئامێدی کە جگە لە زیانی ماددی تاوەکو ئێستا 23 کەس کوژراون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif