ئەمریکا سزا بەسەر وەزیرێكو ١١ کەسایەتی دیكەی ئێراندا سەپاند

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، سزا نوێیەکان وەزیری ناوخۆ و فەرماندەی گشتی پۆلیس و 11 کەسی دیکە دەگرێتەوە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەش دەڵێ "وەزیری ناوخۆی ئێرانمان لەسەر کوشتنی خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان سزاداوە".

مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، زانیارییان هەیە کە عەبدولڕەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە تشرینی دووەمی 2019دا فەرمانی بە دەزگا ئەمنییەکان کردووە هەڵبکوتنە سەر خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کارە خراپەکانی عەبدولڕەزا رەحمانی گیانلەدەستدانی ئەو هەموو هاووڵاتییە ئێرانییەی لێکەوتەوە، دەشڵێ "شانازی بەوەوە دەکەین کە لەسەر کوشتن و سەرکەوتنکردن لە ئێران دەمانەوێت دادپەروەری رۆڵی خۆی ببینێت".

مایک پۆمپەیۆ گوتی "لەژێر چاودێریی بەرپرسان لە مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ ئەمریکا سەپاندنی سزا بەسەر 12 کەسایەتی ئێرانی رادەگەیەنێت، یەکێک لەو سزادراوانە عەبدولرەحمانی فەزلی، وەزیری نێوخۆی ئێرانە. بەڵگەکان باوەڕیان بە ئێمە هێناوە کە ئەو بوو لە تشرینی دووەمی 2019 رێگەی بە پۆلیسی وڵاتەکەی دا لەنێو ئێران چەک بەرامبەر خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان بەکاربهێنن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif