ڕیاڵ مەدرید چوار یاریزان دەكاتە قوربانی

ليست هناك تعليقات


بەگوێرەی تازەترین هەواڵ ڕیال مەدرید جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی (پۆل پۆگبا) چڕ کردوەتەوە و ئامادەیی دەبڕیوە 4 یاریزان بخاتە نێو گرێبەستی گواستنەوەی پۆگبا ئەگەر مان یۆنایتد ڕەزامەندی بدات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی میدیا ئینگلیزییەکان زێدان سوورە لەسەر ئەوەی پلانە کۆنەکەی جێ بەجێ بکات و دەیەوێت دابەزینی نرخی پۆگبا بقۆزێتەوە و یاریزانەکە بۆ ڕیال مەدرید بهێنێت، بەگوێرەی هەواڵەکەش ڕیال مەدرید ئامادەیە هەر یەکە لە (خامیس ڕۆدریگێز) و (لۆکاس ڤاسکوێز) و (مارتین ئۆدیگارد) و (ئیبڕاهیم دیاز) بخاتە نێو گرێبەستی کڕینی پۆگبا، بەڵام وەک رۆژنامەی (ز سەن) دەڵێت مانچێستەر یۆنایتد هەمیشە ئەو قسەیەی دووبارە دەکاتەوە کە هیچ یاریزانێکیان بۆ فرۆشتن نییە !

جێی ئاماژەیە پۆگبا بۆ ماوەیەکی درێژ بەهۆی پێکان دابڕا هەروەها بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی تەواو بوونی گرێبەستەکەی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی نۆخی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif