ئه‌مڕۆ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كردوە له هاكان كاراجای، سه‌ركونسولی گشتیی كۆماری توركیا له هه‌رێمی كوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا‌و بارودۆخی سیاسیی عێراق‌و ناوچه‌كه كراوە، جه‌خت كراوەتەوە له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی به‌هێزی دروست له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌و پاراستنی ئاسایش‌و ئارامیی ناوچه‌كه‌دا.
به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بریتیی بووە له باسی باری نائاسایی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان‌و، ئه‌میری كۆمه‌ڵیش ڕایگه‌یاند: كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌مووكاتێك فاكته‌ری ئیجابیی‌و مایه‌ی ته‌بایی بووه له كوردستان‌و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌كرده‌وه ئه‌مه بسه‌لمێنن‌و قسه‌كان به‌واقیعی‌و به‌كرده‌وه ته‌رجومه بكرێن‌و له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل هه‌نگاو بنرێ‌و، پێویسته حكوومه‌تیش ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ بكات‌و له خزمه‌تی خه‌ڵكییدا بێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق