سالار مەحموود: ئەوە كوردیەكەت و عەرەبیەكەی خۆمم بدەرەوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-
ڕۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی سالار مەحموود بە گێڕانەوەی چیرۆكێكی ڕشتەی مرواری عەلادین سجادی باس لە شكستی ئابوری سەربەخۆی هەرێمی كوردستان دەكات، بە ناونیشانی ( ئەوە كوردیەكەت و عەرەبیەكەی خۆمم بدەرەوە)
لە نوسینەكەیدا هاتوە ( چیرۆکی فێربونی کوردییەکەی ئەبوکەمال کە مامۆستا عەلادین سەجادی لە ڕشتەی مرواری دا گێڕاویەتییەوە، کت و مت لە سیاسەتی ئابووری سەربەخۆی دەسەڵاتی کوردی دەچێت)


دەقی نوسینەكەی سالار مەحموود
-
ئەوە كوردیەكەت و عەرەبیەكەی خۆمم بدەرەوە
-
سالار محمود

لە وەختی خۆیا تۆفیق وەهبی، لە بەغداد دەرسی کوردی بەو کەسانە دەوت کە کوردی نازانن، یەکێ لەو کەسانە عەبدولمەجید ناوێک بوو کە پێیان دەوت " ئەبو کەمال.
ئەبوکەمال مودیری مەدرەسەبوو، عەرەبییەکی باشی دەزانی، بەردەوام دەچووە لای تۆفیق وەهبی بۆ فێربوونی کوردی، لە هەمان کاتدا هاتووچۆی دوکانەکەی "بەشیر مشیر"یشی دەکرد.
لە هەموو ئەو ماوە دورو درێژەی لای تۆفیق وەهبی خوێندی، چەند وشەیەکی وەکو " بۆ پێشەوە، ترازا، ئەوەندەیتر، ترۆزی ، گۆبكە" فێربوو بوو، بەڵام ئەو وشانەی ئاوا دەووت " بوو بیشەوە، تڕ ئازا، ئەوەندەی تڕ، تڕ عۆزی، گووبکە" لەگەڵ ئەمەشدا هەندێک لە عەرەبییەکەی خۆیشی لە بیر چوو بوویەوە.
ڕۆژێک ئەبو کەمال بەمجۆرە کوردییە لەگەڵ بەشیر مشیردا قسەی دەکرد، وەستا بەشیر لە وزەیا نەماو وتی: " ئەبو کەمال هەستە بچۆرە لای وەهبی بەگ و بڵێ ئەوە کوردییەکەت و عەرەبییەکەی خۆمم بدەرەوە".

چیرۆکی فێربونی کوردییەکەی ئەبوکەمال کە مامۆستا عەلادین سەجادی لە ڕشتەی مرواری دا گێڕاویەتییەوە، کت و مت لە سیاسەتی ئابووری سەربەخۆی سەرانی دەسەڵاتی کوردی دەچێت، چۆن ئەبوکەمال کوردیش فێر نەبوو، هەندێک لە عەرەبییەکەشی لە بیر چوو بوویەوە، بەهەمانجۆر سیاسەتی ئابوری برادەرانیش، نەک هەر دۆخی ئابووری و دارایی هەرێمی کوردستانی پێشنەخست، بەڵکو ئەوەشی وێرانکرد کە پێشتر هەبوو، بۆیە ئێستا ملی ڕێگەیان بۆ بەغداد گرتووەتە بەرو نەوتەکەیان تەسلیم دەکەن تا بودجەکەیان بدەنەوە.

سالار مەحموود

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif