نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی خواست جارێکی دیکە دابەزینی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28/05/2020، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 31 دۆلار و 37 سەنت دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتیش، بە رێژەی 3.2% دابەزی و بووە 33 دۆلار و 64 سەنت.
ستێفان ئینس، سەرۆکی رێکخراوی گلۆباڵ مارکێت ستراتیجی دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخ، مەترسی ئەوەیە رووسیا بەرهەم هێنان زیاد بکات.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست، نرخی نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش زیانی زۆری لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت داوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق