ئەم وڵاتە، كۆتایی كۆرۆنای ڕاگەیاند

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
حکومەتی سلۆڤینیا وەک یەکەمین وڵاتی ئەوروپی کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند. دەشڵێت، "وڵاتەکە بە کۆرۆنا راهاتووە و کۆنترۆڵیکردووە."

میدیاکانی ئەوروپا بڵاویانکردەوە، پاش ئەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە، ڕۆژانە کەمتر لە حەوت حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە سلۆڤینیا تۆمارکراوە، حکومەتی ئەو وڵاتە بە فەڕمی کۆتاییهاتنی پەتاکەی لە وڵاتەکەدا راگەیاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، یانیز جانزا، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤینیا بە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، هێشتا ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە سلۆڤینیا دەگیرێنەبەر و پێویستە هاوڵاتیان بەردەوام بن لە بەکارهێنانی ماسک و دەستکێش. 

راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان تێدا دەردەکەوێت ڕێگایان پێنادرێت بێنە ناو وڵاتەکەوە، ئەو کەسانەشی لە وڵاتانی دەرەوەی ئەوروپا سەردانی سلۆڤینیا دەکەن، ئەوا بۆ دڵنیایی لە تەندروستییان، پێویستە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ کەرەنتین بکرێن.

بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سلۆڤینیا لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە دەرگای خوێندنگا و دامەزراوەکانی وڵاتەکەی داخست و قەدەغەی هاتوچۆشی راگەیاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif