هێمن عبدلقادر
-
بیرۆکهی مانهوه به گهنجێتی بیرۆکهیهکی ترسناکه، لە تێڕامانی ئاوی ڕوبارەکانەوە بۆ تێڕامان لە ئاوێنە ، مرۆڤ هەزاران ساڵە لە شێوەی خۆی ڕادەمێنێ ، ڕەنگە هیچ زیندەورێک لەسەر ئەم هەسارەیە بە ئەندزاەی مرۆڤ لە شێوەی خۆی ڕانەمابێت ، ڕامانی زۆر لە شێوەی خۆی بیرۆکەی نەشتەرگەری و جوانکاری تێدا دروست کردووە.
ئەمڕۆ کۆی مرۆڤایەتی بەرەو مارکەبوون دەچێ ، کارگەیەکی ئوتومبێل چۆن ساڵانە هەزاران ئوتومبێل لە یەک جۆر دەخاتە بازارەوە ، ئەمڕۆ کۆمپیوتەر بە چەند کلیکێک هەزاران مرۆڤی لەیەکچوو دەخاتە بازاڕەوە ، ئەمڕۆ هەزاران مرۆڤ بە ئومێدی ئەوەی لە نانسی بچن لوتیان دەبڕن ، هەزاران مرۆڤ بە ئومێدی ئەوەی لە (کارداشیان و صۆفیا لۆرێن) بچن ، چەندین سەعات لە ژوری نەشتەرگەریدا بێهۆش دەکرێن بێ ئەوەی ترسی ئەوەیان هەبێت کە بە هۆشنەیەنەوە ، چەندین ڕۆژ ئازاری جەستەی خۆیان دەدەن ، تەنها بۆ ئەوەی لە کەسێکی تر بچن
......................................................
ئەمڕۆ خەڵکی ملیارەها دۆلار لە نەشتەرگەریەکانی جوانکاری سەرف دەکەن ، ئهوان ملیارهها دۆلار به ههدهر دهدهن بۆ ئهوهی لهوانی تر بچن ، (ئهمڕۆ چیتر جیاوازی جوان نیه ، جوانی لهمڕۆدا بریتیه لهوهی لهیهک بچین)
خهڵکی کاری شێتانه ئهکهن تهنها بۆ ئهوهی چهند رۆژێکی تر به گهنجی و سهرنج راکێشی بمێننهوه ،
ڕۆشتن به پێچهوانهی یاساکانی سروشت کارێکی شێتانهیه
مەگەر ئەو هەموو دڵتەنگیەی کە خەڵکی هەیەتی هۆکارەکەی هەر ئەمە نیە ؟
جاران خەڵک تەنها لە هەندێک سیفات و رەفتاردا حەزی دەکرد بچێتەوە سەر کەسێک ، ئەمڕۆ هەموو جیهان بۆ یەک جۆر لە روخسار و دەموچاویش خەریکە یەکلایی دەبێتەوە
ئهم کاره زۆر نا ئومێدکهره ،
لە راستیدا خهڵک له پیری ناترسن ، بهڵکو دوای پیری شتێکی تر دێیت پێی دهوترێت مردن ، لە نائاگاهی مرۆڤدا ههموو جوانکاریهکانی دنیا هیچ نین جگه له ترس له مردن ، وەلێ مردن هەر دەگات
، ژیان بە ئەساڵەتەوەزیندو دەمێنێ ، زۆرینەی هاوسەرگیریەکان بە جوانکاریشەوە ،هێشتا بە جیا بونەوە کۆتایی دێت ، چون کەم کەس وەک نالی جورئەتی ئەوەی هەیە لەگەڵ ناشیریندا هەڵبکات و بیگۆڕێ بۆ جوانی تر ، ئەها دەڵێ :-
(پێم دەڵێن: مەحبوبە خێل و قیچە ، مەیلی شەڕ دەکا
خـێـل و قـیچـە ، یا تەرازوی نازی نەختـێ سـەر دەکا ؟)
مرۆڤ کە ویستی لەگەڵ کەسێکدا بژی پاساوی بۆ ناشیرینیەکانی هەیە ، هەر وەکو چۆن ویستی لێشی جیابێتەوە هەمان پاساوی بۆ (ئارایشت و جوانکاری)ەکانی هەیە و هەر لێی جیا دەبێتەوە
(هەرکەسـێ نوقـصـانی ڕۆی باوێتە سـەر ڕوی ئاینە
شاهیدی هەرچەندە (رأي العین)ە ، کێ باوەڕ دەکا)
هەرکەسێک لە ئاوێنەی خەڵکەوە خۆی ببینێت ، قەت ناحەوێتەوە
نوقتە سەری دێڕ ....
...............................................................
*لەم بابەتەدا هەم پیاویش خەتابارە ، هەم دنیای سەرمایەداریەت (بائەمەیان بۆ کاتێکی تربێت)
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق