شالكێ لە یاریگای خۆیدادۆڕا

ليست هناك تعليقات



یانەی شالکێ لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا تووشی دۆڕانێکی قورس بوو،لە یاریگای ڤێلتیس شالکێ میوانداری ئۆگسبورگی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام پێدۆڕاند.
لە گێمی یەکەمدا و دوای تێپەڕینی تەنیا شەش خولەک بەسەر یارییەکەدا ئیدوارد لوین گۆڵی یەکەمی یانەی میوانی تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمیشدا و لە خولەکی 76دا جوێل بازی گۆڵی دووەمیشی لە تۆڕی شالکێ تۆمارکرد، پێشکۆتاییهاتنی یارییەکەش بە چەند خولەکێک سێرخیۆ کۆردۆڤا گۆڵی سێیەم و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ ئۆگسبورگ تۆمارکرد.
ئۆگسبورگ بەم بردنەوەیە بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ هاتە پلەی 12 و شالکێش لە پلەی هەشتەمە و 37 خاڵی هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif