مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی داهاتوو، عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یران ده‌بێته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق ناسراو به "واع"، ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران گوتی: "كۆی گشتی داهاتی مانگی ئایار، كه‌متر بووه له (2) ترلیۆن دینار، له كاتێكدا عێراق ته‌نیا بۆ دابینكردنی مووچه و خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت، پێویستی به (5) ترلیۆن دینار هه‌یه".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، روونیشیكرده‌وه، "داهاتی نا نه‌وتی عێراق زۆر كه‌مه و مانگانه ده‌وروبه‌ری (100) ملیار دینارێكه".
ئاشكراشیكرد، "حكومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی له رێگه‌ی قه‌رزكردن له بانكه‌كانی ناوخۆ دابینكردووه".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئێستا به‌غدا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره بووه‌ته‌وه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران، چونكه داهاتی نه‌وت له مانگی ئایاردا زۆر كه‌م بووه. هاوكات تیمێكی دارایش پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر دابینكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بكه‌ن".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵی چاكسازی له مووچه‌دا له ئارادایه، به جۆرێك چاو به مووچه‌ی پله باڵاكاندا بخشێندرێته‌وه و پارێزگاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی و مووچه كه‌مه‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت مووچه‌ی مانگی شه‌ش دابین بكرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مای چاكسازییه‌ش دابه‌ش بكرێت.
حكومه‌تی عێراق له (2020)دا هیچ بودجه‌یه‌كی په‌سندكراوی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و به گوێره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی و له‌سه‌ر بنه‌مای 1/12 و به پشتبه‌ستن به بودجه‌ی 2019، مانگانه پاره ده‌خرێته به‌رده‌ست حكومه‌ت و ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌غدا ده‌سته‌وه‌ستان بێت له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی به هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست درووست ده‌بێت.
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌وه‌شكرد، لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاكسازی دارایی و ئابووری، كار له‌سه‌ر دووباره رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی دارایی گشتیی و مووچه له عێراق ده‌كه‌ن و پێوه‌ر و بنه‌مای نوێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه داده‌نێن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق