مەلا بەختیار: هەوڵی باش هەیە یەكیەتی و پارتی كۆببنەوە

ليست هناك تعليقات


مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، رایدەگەیەنێت: بەپێی زانیاریەکانم هەوڵی باش هەیە لە هەردوولاوە کە یەکێتی و پارتی دوای جەژن کۆببنەوە، ئەگەریش پێویست بکات ئەوا من ئامادەی دەستپێشخەریم بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان.

مەلا بەختیار لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی شەفەق نیوز، باس لە روداو و پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکات،

هاوکات لەبارەی پرسی لامەرکەزی، مەلا بەختیار، دەڵێت: بەڵێ بۆ لامەرکەزیی دەسەڵاتی دارایی و ئیداری لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگاکان، بەڵام پێویستە ئەمە نەکرێتە هۆکارێک بۆ سەپاندنی دوو ئیدارەیی و چەند ئیدارەیی، هەر لایەک کار بۆ ئەمە بکات گەورەترین هەڵەی ستراتیژی دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif