پێویستە لە بارەی قاوەوە ئەمانە بزانی

ليست هناك تعليقات


زیشكێكی پسپۆر له‌ بواری زانستی خۆراك، گرنگترین جۆره‌كانی قاوه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانسان باس ده‌كات و سوود و زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌یان روونده‌كاته‌وه‌.

دكتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک، ئەندامی پڕۆفیشناڵی کۆلێژی ئەمریکی بۆ زانستی خۆراک و ئەندامی تۆمارکراوی پسپۆرانی خۆراکی ئەمریکا، گرنگترین جۆره‌كانی قاوه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانیان باس ده‌كات و سوود و زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌یان روونده‌كاته‌وه‌.

قاوە و جۆرە بەناوبانگەکانی:

قاوە بە بەناوبانگرتین جۆرەکانی خواردنەوە دادەنرێت له جیهاندا و لەم ساڵانەی دواییدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاووڵاتییان ڕۆژانە دەیخۆنەوە بە تایبەت لە گەنجان دا.

بەناوبانگترین جۆرەکانی:

1. ئێسپریسۆ: پێکهاتووە لە قاوەی کوتراو لەگەڵ ئاو، بەوە جیادەکرێتەوە کە جۆرە کلاسیکییەکەی هیچی لەگەڵ تێکەڵ ناکرێت 
2. کاپۆچینۆ: بەناوبانگترین جۆرەکانە و لە قاوەی ئیسپرێسۆ لەگەڵ کەمێک له شیری کوڵاو پێک دێت لەگەڵ چێنێک لە کەڤ له شیر بەسەر قاوەکەوە .
3. قاوەی لاتیە ( شیر و قاوە )، قاوەی فەڕەنسی: قاوەی ئێسپریسۆ لەگەڵ شیری چڕکراوە بە ڕێژەی یەکسان و چێنێک لە کەڤی تۆخ لەسەر قاوەکە هەیە و دەتوانرێت تامی جیاوازی وەک ڤانێلا یان گێزەر یان بلۆبێری تێکەڵبکرێت .
4. قاوەی مۆکا: بریتیە لە تێکەڵەی قاوەی ئیسپریسۆ و شیری چڕکراوە و شەکر و سەڵسەی شکۆڵاتە.
5. قاوەی سەوز: ئەو کەسانە زیاتر دەیخۆنەوە کە کێشەی زۆری کێش و قەڵەوییان هەیە .
6. قاوەی عەرەبی: قاوەی هاڕاو بە باشی لەگەڵ حێل و دارچینی و بێ شەکر و بە تاڵی دەخورێتەوە.

سوود و زیانەکانی قاوە
سوودە تەندروستیەکانی قاوە:

1. وشیاربوونەوە و هەست بە چالاکی کردن .
2. دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان کە ڕۆڵێکی گرنک دەبێنێت لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا .
3. پاراستنی تەندروستیی دڵ.
4. یارمەتی دابەزاندنی کێش و ڕێگریکردن لە قەڵەوی .
5. بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز.
6. کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم و بەرزیی کولیستڕۆڵ و جەڵتەی مێشک و بەردی زراو.

زیانە تەندروستییەکانی قاوە، بە تایبەت ئەگەر رۆژانە زیاتر لە دوو کووپ بخورێتەوە:

1. کەمیی ئاسن و کەمخوێنی بە تایبەت لە خانمانی شیردەر و دوو گیان و لە منداڵان.
2. تێکچوونی خەو.
3. زیاد بوونی دڵەراوکێ.
4. سکچوون.
5. هەموو زیانەکانی تری ماددەی کافایین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif