كوردپلات - هەواڵ
-
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، پێویستە قەدەخەی هاتووچۆ لە وڵاتەکەی هەڵبگیرێت و بازاڕەکان بکرێنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، دکتۆر ئەنتۆنیۆ فاوچی، سەرۆکی دەزگای کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان و گەورە ئەندامی تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لەبەردەم کۆنگرێس لەسەر هەنگاوەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆلکردنی کۆرۆنا شایەتی دەدات.
سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە نوێنەرەکانی پارتی دیموکرات لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی گرت و ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت شەرم لە خۆیان بکەن؛ بە گوتەی ترەمپ، ئەوەش لەبەرئەوەی دیموکراتەکان نایانەوێت سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەکەی سەرکەوتووبن بۆئەوەی ئەوان هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ببەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ گوتیشی "ئەگەر بێتو ئێمە بە شێوازێکی دیکە مامەڵەمان کردبا، ژمارەیەکی زیاتری خەڵکمان لەدەستدەدا. زۆر زیاتر لە دوو ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدەدا، ئێمە رێگە دروستەکەمان گرتەبەر، هەموو شتێکمان بە دروستی ئەنجامدا، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دووبارە دەست بە کار بکەینەوە".
تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا ملیۆنێک و 218 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 70 هەزار و 700 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق