هەواڵ
-
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق به‌ڕێوه‌چوو. له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ داوای له تیمه وه‌زارییه‌كه‌ی كرد، به جددی كار بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل بكه‌ن و دووپاتی كرده‌وه، كرۆكی كاری ئێمه ئه‌وه‌یه، دۆخه سه‌خته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و قه‌یرانه‌كان بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت و ئومێد.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كازمی گوتی: "كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌مان زه‌مینه‌سازییه بۆ درووستكردنی دۆخێكی ئارام بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێمه پشتیوانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌و هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ته بۆ گه‌یشتن به هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه".
حكومه‌تی نوێ تاوتوێی میكانیزمی كاره‌كانی، دۆخی ئابووری، ته‌ندروستی و پرسگه‌لێكی كرد و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه ده‌ركران:
یه‌كه‌م/ سه‌رپشك كردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی له بڕیاردان بۆ پێدانی مووچه‌ی خانه‌نشینان.
دووه‌م/ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره "97"ی حكومه‌تی پێشوو له ساڵی 2020 له‌باره‌ی بابه‌تی وه‌ستاندنی پاره‌دان، هاوكات ره‌زامه‌ندی نیشاندان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 و ئیحاله‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده ده‌ستوورییه‌كان.
سێیه‌م/ هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تكانی گواستنه‌وه و رۆشنبیری ده‌ست به دانوستانكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئوتێله‌كان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ژووری ئوتێله‌كان و ئه‌ركی ژه‌مه خۆراكه‌كانیش له ئه‌ستۆ ده‌گرن، هاوكات به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌و ئوتێلانه جێگه‌یان بۆ بكاته‌وه.
چواره‌م/ داواكردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ناردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌یه‌كی فه‌رمی، بخرێته بواری جێبه‌جێ كردن.
پێنجه‌م/ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی لۆجستی و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كان بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دوای دیاریكردنی واده‌كه بتوانێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌ببات.
شه‌شه‌م/ پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ست نین به وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه، له رووی میلاكی مرۆییه‌وه هاوكاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
حه‌فته‌م/ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای حزبه سیاسییه‌كان، به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی یاسایی بۆ كاری حزبه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نیشتمانیی دیموكراتی، كه بوار بۆ فره سیاسی و دیموكراتیه‌ت فه‌رام ده‌كات

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق