کوردێک خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فیستیڤاڵێك بەدەستهێنا

ليست هناك تعليقات


عادل عەبدولرەحمان، یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمی "بارێ گران" لە فیستیڤاڵیکی نێودەوڵەتی لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت.

فیستیڤاڵی پریماڤێرا لە 23ی ئەم مانگە لە بارسێلۆنا دەستی بە کارەکانی کرد و کورتە فیلمی "بارێ گران" یەکێک بوو لە کێبڕکێکارەکانی بە دەستهێنانی خەڵاتەکانی.

کورتە فیلمەکە باس لە پەیوەندیی نێوان کوڕ و خاڵێک دەکات کە هەردووکیان کوردن. کوڕەکە خەڵکی رۆژئاڤای کوردستانە، ناوی ساڵحە و سامان مستەفا رۆڵەکەی دەگێڕێت، بەڵام لە شاری مێردینی باکووری کوردستان لای ئاڤدەلی خاڵۆی دەمێنێتەوە. 

کوڕەکە بڕیاردەدات بگەڕێتەوە رۆژئاڤای کوردستان بۆ ئەوەی گوێدرێژەکەی بهێنێت و بیداتە خاڵۆی، چونکە شارەوانیی ئەو شارەی باکووری کوردستان بڕیاری داوە مووچەی ئاڤدەل ببڕێت لەبەر ئەوەی گوێدرێژەکەی پیربووە و کاری پێناکرێت.

کورتە فیلمەکە لە 2ی ئایاری 2019دا کاری وێنەگرتنی تەواوبووە و لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی دەرهێنەری کورد، یەڵماز ئۆزدیلە.

ماوەی کورتە فیلمەکە 17 خولەکە و تێیدا عادل عەبدولڕەحمان رۆلی ئاڤدەل دەگێڕێت. 

ئەمە جاری یەکەم نییە عادل خەڵاتی باشترین ئەکتەر بەدەستبهێنێت. پێشتریش لە فیستیڤاڵی سینەماتگرافیکۆ لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە 6ی ئاداری ئەمساڵدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە هەمان کورتە فیلمدا وەرگرت.

بێجگە لە فیستیڤاڵی پریماڤێرا، "بارێ گران" بەشداریی لە 45 فیستیڤاڵی دیکەدا کردووە و براوەی نۆ خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ و باشترین ئەکتەر بووە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif