تەیموور بۆ نیگەرانە لە هەڵدانەوەی گۆڕەکان؟

ليست هناك تعليقات


ئامادەكردنی: زمناكۆ محمد
-
ئەم گۆڕە کە ئێستا هەڵدراوەتەوە پێشتر تەیمور ساڵی 2009چوەتە بیابانەکانی سەماوە وە جێگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیاری کردوە کە ڕوفاتی 110لە ئەندامانی خێزانەکەی تیایە لەگەڵ دایک وسێ خوشک، لە پارێزگای سەماوە سێ گۆڕی بەکۆمەڵ هەیە ،ئەمەی هەڵدرایەوە ڕوفاتی 171کەسی تیایە 74یان منداڵەو 97ژنن.
دوای ئەوەی لەلایەن ئەندام پەڕلەمانی عێراق هدار زبیر بارزانی ئاگاداردەکرێتەوە لە هەڵدانەوەی ئەم گۆڕانە ،تەیمور بە پەلە لە ئەمریکاوە دەگەڕێتەوە سەماوە سەردانی ئەو جێگەیە دەکات دەبینێت بەشێوەیەکی زۆر نازانستی ودوور لەیاساو ئاینی و ئەخلاقی دەستکراوە بە هەڵدانەوەی گۆڕەکان بە حەفارە و شۆفڵ گۆڕەکان هەڵدراوەتەوە و لەجێگەی ئەم گۆڕانە چەندین بەڵگە لەجێگەی ئەم گۆڕانە دەبینێ وەک سەگ دەم دەخاتە ناو ڕوفاتەکانەوە وە موو قژو ددان و دزدانی خوێناوی قەباخی فیشەک مەمکە مژەی منداڵ و لەم جێگەیە کە بەڵگەی گرنگ جێهێڵدراوە و تەیمور هەموو ئەم بەڵگانەی لای خۆی پاراستووە.
لەم پێشێلکردن و سوکایەتیە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم و دەزگای شهداءی عێراق و سەرۆک کۆمارو پەڕلەمانی کوردستانی لێ ئاگادار کردۆتەوە، بەڵام بەدەم دواکاریەکانی تەیمورەوە نەچون .

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم چیان بە تەیمور گوتوە؟
وەزارەتی شەهیدانی هەرێم تەیموریان لەسەرەتاوە تاوانباردەکرد دەیان گوت ئەم گۆڕە کە دۆزراوەتەوە گۆڕی کوەیتەیەکانە ،وەزارەتی شەهیدان گومانی کردووە تەیمور ڕزگار بووی ئەم گۆڕانە بێت!!!
تەیمور وەڵامی وەزارەتی شەهیدانی هەرێم دەداتەوە پێیانی گوتووە لە گۆڕی کوەیتی مەمکە مژەی منداڵ چیدەکات لەگۆڕەکاندا؟

پارێزگاری سەماوە بازرگانی دەکات!
پارێزگاری سەماوە دەچێتە ئەو ماڵە عەرەبەی کە تەیموریان لە بیابانەکانی سەماوە ڕزگارکرد ، دوای چەندین هەڕەش و چەندین بەڵێنی ناڕاست تا کوڕێکی ئەو ماڵە گۆڕەکانیان پێ نیشان بدات ،لەدوای دۆزینەوەی گۆڕەکە چی بەڵێنی دابوو بە ماڵە عەرەبەکە هیچی نەبردبووە سەرو درۆی لەگەڵ کردن.
پارێزگاری سەماوە دوای دڵنیابوو لە گۆڕەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و چەندین بەرپرسی هەرێم دەبینێ بڕی 50دەفتەر دۆلار وەردەگرێت لە بەرپرسانی هەرێم لە بەرانبەر دۆزینەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفال .
پارێزگاری سەماوە دیسانەوە بڕی 100دەفتەر دۆلار لە دەوڵەتی کوەیت وەردەگرێت لە بەرانبەر دۆزینەوەی گۆڕێک کە بەبەرپرسانی کوەیتی گوتوبوو کە گۆڕی کوەیتیە ئەم گۆڕە .
پارێزگاری سەماوە هەموو بازگەکانی سەماوەی ئاگادارکردۆتەوە کە نەهێڵن تەیموور داخڵی ناو شار بێت ئەگەر گەیشتە بازگەکان دەستگیری بکەن ،لەئێستادا پارێزگاری سەماوە شەو ڕۆژ لەو بیابانانە بە دوای گۆڕدا دەگەڕێت .

یەکێک لە هەنگاوە سەرەکیەکانی بە جینۆساید ناساندنی هەر تاوانێک کۆکردنەوەی بەڵگەنامەو دیکۆمێنتەکانە لەسەر تاوانباران، یەکێک لە بەڵگە گرنگەکان لەبەر دەستی کورددایە ئەو ڕوفاتانەیە پشکنینی DNA تا بیسەلمێنێت ئەمانە کوردن، دوای چەندین ساڵ ئەنجامەکەی لە دادگا بەکاردێت ،ئەگەر DNA بۆ نەکرێت بە زیان دەشکێتەوە بەلای کورددا.
لەبەر کەمتەرخەمی وەزارەتی کاروباری شەهیدان هەرێم و هەوڵی دەزگای شەهیدانی عێراق بۆ بجوک کردنەوەو شاردنەوەو پەردەپۆشکردنی تاوانی ئەنفال ،ڕێکەوتون لەمەودوا ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی دەدۆزرێنەوە دور لە چاوی کامێراکان دەربهێنرێن و بهێنرێنەوە،ئەگەر فحسی DNAنەکرێت ئەوا کەیسی ئەنفال گەورەترین و گرنگترین بەڵگە لە دەست دەردەچێت و بەو شێوەیەی لە خاکێک لە ناوچەیەک دەربهێنرێن بخرێنەوە گۆڕێکی تر لە خاک و ناوچەیەکی تر ئەوا هیچ سودێکی نابێت بۆ دۆزی ڕەوای کورد و کەسوکاری ئەنفالکراوان.

لە هەڵدانەوەی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵادا چەندین یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و دەستورە جیهانیەکان پێشێلکراوە وەک
1-دەستوری هەمیشەی عێراق ساڵی 2005
2-یاسای دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ژمارە 10ساڵی 2005
3_بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە دۆسیەی ئەنفالدا ساڵی 2007
4-یاسای پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ژمارە 5ی ساڵی 2006هەموارکراو
5-ڕێنمای و ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ژمارە 1ساڵی 2007
6-یاسای دەزگای شەهیدانی عێراق ژمارە2 ساڵی2016
7-یاسای دەزگای شەهیدانی هەرێمی کوردستان ژمارە4 ساڵی1997
8-یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەهەرێمی کوردستان ژمارە 9ساڵی2007
9-یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانەکانی جینۆساید ژمارە9 ساڵی2015
10-یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ساڵی 1969
11-یاسای شارستانی عێراقی ژمارە4 ساڵی1951 هەموارکراو
12-یاسای پزیشکی دادوەری عێراق ژمارە37 ساڵی 2013هەموارکراو
13-یاسای بەرزە فتەکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 14ساڵی 1991هەموارکراوە
14-سیستمی گۆڕەکان( نظام المقابر) ژمارە 18ساڵی 1935
15-لائیحەی ڕفتاری پیشەی لائیحە السلوک الوظیفی ژمارە1 ساڵی 2016
16-جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ساڵی 1948
17-پەیمانامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریەکانی ساڵی 1966
18-پەیمانامە نێودەوڵەی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسیەکان ساڵی 1966
19-ڕێکەوتنامەی جنێف ژمارە 4ساڵی 1949
20-پرۆتۆلی یەکەمی ساڵی1977 کە هاوپێچ و پاشکۆی ڕێکەوتنامەکانی جنێفی ساڵی1949
21-ڕێکەوتنامەکانی ڕێگری لە لەناوبردنی بەکۆمەڵ( الابادە الجماعیە) ساڵی 1948
22-ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی تاکەکان لە ونکردنی زۆرە ملێ (الاختفاء القسری) ساڵی 1992
23-دەستوری نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 1945

داوای تەیمورو کەسوکاری ئەنفالکراوان.
دەبێت حکومەتی عێراق بەفەرمی داوای لێبووردن لەگەلی کورد بکات.
دادگایەک پێک بهێنرێت بۆ دادگای کردنی ئەو جاش و مستەشارانەی کە دەستیان هەبووە لە ئەنفالدا .
موچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال هاوتای موچەی شەهیدانی حکومەتی عێراق بکرێت.
نا بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ئێستادا تا ئەو کاتەی نوێنەری دادگای لاهای دەرهێنەرێکی فلیمی هۆڵیود بە ئەرشیف کردنی هەموو کەرەستەکانی ناو گۆڕەکان .
لە ئێستادا لەسەر داوای تەیموور هەڵدانەوەی دووگۆڕی ئەنفالکراوان لە سەماوە وەستاوە تا داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێت و بەشێوەیەکی زانستی هەڵنەدرێنەوە.

چیان بە تەیموور گوتووە لە دادگا؟
تەیمور سکاڵایەکی لەسەر دەزگای شەهیدانی عێراق تۆمارکرد لەسەر کەیسی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە کاتێک دەچێتە محکەمە
تەیموور دەڵێت کەرەستەی زۆر بە جێماوە دەبێت ئەو خۆڵە لە بێژن بدێت
دەزگای شەهیدان دەڵێن لە بێژنمان نەداوە .
تەیموور پێیان دەڵێت ئەگەر ناتوانن ئەم کارە بکەن ڕێگە بدەن تیمێکی نێودەوڵەتی ئەم کارە بکات.
بە پێکەنینەوە پێی دەڵێن دەتەوێت ئەم کارە بە نێودەوڵەتی بکرێت.
تەیموور دەڵێت تاوانەکە نێودەوڵەتیە بتەوێت و نەتەوێت جێگەی مناقەشە نیە ،جەنابی دادوەر سەگ دەمی خستۆتە ناو تەرمەکان.
دادوەر ماڵی بدەوی لەو ناوچەیەدایە زۆر ئاساییە.
تەیموور دەڵێت حسن و حسێن چەندە گرنگە بۆ ئێووە ئەم گۆڕانە دە ئەوەندە بۆ ئێمە گرنگ و پیرۆزە.
دادوەر باشە ئێووە دەتانەوێت ئەم کارە بکەن بە نێودەوڵەتی کوردستانتان پڕکردووە لە ئیسڕائیلی بۆ ئەوە ناکەن بە نێودەوڵەتی ؟
چوار جار شکاتیان لە تەیموور کردووە سیانیان داخراوە ئەمەی ئاخیر لەلایەن بەڕێوبەری گشتی لقی گەرمیانی شەهیدان وئەنفالکراوانەوە تۆمارکراوە.

شاڵاوی ئەنفال ساڵی 1988بۆ ماوەی 7مانگ بەردەوامبووە لە شوبات بۆ ئەیلول ، لەو ماوەیەدا بە 6قۆناغ و 8ناوچەی جیاوازی کوردستان ڕژێمی بەعس زیاترلە 182هەزار کەسی بێسەروشوێن کرد .


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif