ئه‌مڕۆ 22ی ئایار، فرۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی پاكستان (PIA) به 107 سه‌رنشینه‌وه له گه‌ڕه‌كێكی نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كا‌راچی كه‌وته‌خواره‌وه بێ ئه‌وه‌ی تائێستا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ی بزانرێت.
عه‌بدوڵڵا حه‌فیز، گوته‌بێژی هێڵی ئاسمانیی پاكستان به سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاند، كه 107 كه‌س له ناو فرۆكه‌كه‌دا بووه، كه 99 كه‌سیان سه‌رنشین بوون و 8 كه‌سیشیان تیمی فرۆكه‌وانی فرۆكه‌كه بوون.
گوتیشی: "فرۆكه‌كه له جۆری ئێرباس A320 بووه و له‌شاری لاهۆر-ه‌وه به‌ره‌و شاری كا‌راچی به‌ڕێكه‌وتووه، به‌ڵام به‌ر له نیشتنه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كێكی نزیك فرۆكه‌خانه‌كه، كه‌وته‌خواره‌وه. كه پێده‌چێت له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌شدا چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سی ئێن ئێن، كه له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاكستان-ه‌وه چنگی كه‌وتووه، فرۆكه‌كه دوای گه‌شتێكی 90 ده‌قیقه‌یی بڕیاربووه له‌به‌شی نێوده‌وڵه‌تی بنیشێته‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌نیشتنه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سی ئێن ئێن ده‌شڵێت: "هیچ راپۆرتێكی خێرا له‌و باره‌یه‌وه نییه، كه زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه چه‌ند بووه كه فرۆكه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته خواره‌وه".
هه‌روه‌ها عه‌بدولستار خوخار، گوته‌بێژێك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی پاكستان به ئه‌ی بی سی نیوز-ی راگه‌یاندووه، رووداوه‌كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بزانن هۆكار چییه.
له‌هه‌مانكاتدا پۆلیسی كا‌راچی به ئه‌ی بی سی نیوز-ی گوتووه، تا ئێستا به برینداری هیچ كه‌سێك رزگاری نه‌بووه، ته‌رمی 67 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه. گوتیشی: "له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌وانی دیكه‌داین".
شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك رووداوه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، فرۆكه‌كه سێ جار هه‌وڵی داوه له فرۆكه‌خانه‌كه بنیشێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه. یه‌ك له شایه‌تحاڵه‌كان به سی ئێن ئێنی راگه‌یاندووه: "من له مزگه‌وت بووم، فرۆكه‌كه‌م به نزمی بینی كه یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانی ئاگری پێوه بوو، چه‌ند چركه‌ی نه‌برد له نزیك گه‌ره‌كه‌كه‌ی ئێمه كه‌وته خواره‌وه و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌م بیست".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق