ترامپ ئەم بەرپرسەی دوور خستەوە

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، سەرۆکی ئەمریکا لێکۆڵەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دوورخستووەتەوە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، دوورخستنەوەکە لەسەر لێکۆڵینەوەیەکی دژ بە مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بووە.

ئیڵیۆت ئێنجڵ کە سەرۆکایەتی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات، ئاماژە بەوە دەکات، دوورخستنەوەی ئەو لێکۆڵەرە کە ناوی ستیڤ لینیک ـە، لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی بووە دژ بە مایک پۆمپەیۆ، "بڕیارەکەی ترەمپ کارێکی نایاساییە، چونکە لەسەر بنەمای تۆڵەسەندنەوە دەرکراوە".

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکات، گوتویەتی: لێکۆڵینەوەکەی ستیڤ لەسەر پۆمپەیۆ تایبەت بەو سکاڵایانە بووە کە گوایە مایک پۆمپەیۆ سوودی لە کارمەندێکی حکومەتی فیدراڵی وەرگرتووە تاوەکو کارە تایبەتەکانی خۆی و هاوژینەکەی تێپەڕێنێت.

پۆمپەیۆ چەندین گەشتی نێودەوڵەتی بە هاوڕێیەتی سوزانی هاوژینی ئەنجام دەدات کە هیچ پۆستێکی سیاسی نییە، بەوەش رووبەڕووی رەخنەی بەشێك لە خەڵک بووەتەوە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەێندراوێکیدا، دوورخستنەوەی ستیڤ لینیک ـی لە پۆستەکەی راگەیاند بەبێ ئەوەی روونکردنەوەیەک بدات.

ئەمە لەکاتێکدایە نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەخنەی لە بڕیارەکەی گرت و رایگەیاند: دوورخستنەوەی لینیک سزادانی ئەو بوو لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە، چونکە ئەرکی خۆی لە پاراستنی دەستوور و ئاسایشی نەتەوەیی بە باشی ئەنجامدابوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif