بەم شتانە گورچیلەت پاك بكەرەوە

ليست هناك تعليقات

گورچیلە بە یەکێك لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستە دادەنرێت کە خوێن لە ژەهرە ماددەکان پاکدەکاتەوە و شلەمەنییەکان لە جەستەدا هاوسەنگ دەکات.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی برایت سایددا ئاماژە بەوە کراوە، کە هەر نەخۆشییەك کە تووشی گورچیلە دەبێت مەترسیی لەسەر ژیانی کەسەکە دروستدەکات، بۆیە دەبێت بەزووترین کات چارەسەری بۆ بکرێت.
بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە گرنگترین ئەو خواردنانە کردووە کە گورچیلە پاکدەکەنەوە و چارەسەری نەخۆشییەکانی دەکەن، بەم جۆرە:
- سەوزەواتی گەڵادار، بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین C و K، لەگەڵ ریشاڵە بەسوودەکان کە فشاری خوێن کەمدەکاتەوە و کاری گورچیلە باشتر دەکات.
- زەردەچەوە، بەهۆی دەوڵەمەندی بە تایبەتمەندیی دژە هەوکردن بەسوودە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانی گورچیلە و لەناوبردنی بەردی گورچیلە.
- سێو، دەوڵەمەندە بەو ریشاڵانەی کە ژەهرە ماددەکان دەمژێت و دەکرێت هەوکردنەکانی جەستە کەمبکاتەوە.
- سیر، دەبێت سیر ببێت بە بەشێك لە سیستمی خواردن چونکە چەندین سوودی گرنگی  بۆ جەستە هەیە و گورچیلە پاکدەکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif