داوا له‌و دۆست‌و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م كه له ماڵ‌و پارەو سامانەکانیاندا پشكی هه‌ژارو نه‌داره‌كان هه‌یه، خێر‌و زه‌كاته‌كانیان ببه‌خشنه ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان
عومەر گوڵپی لە هەژماری تایبەتی خۆی داوانامەیەك ئاراستەی هەموو ئەوانە دەكات كە لە ماڵ و سامانەكانیان دەبەخشن و هەمیشە چاویان لە هەژارانە
دەقی داوانامەكەی بەڕێوبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی
به‌ناوی خوای به‌خشنده
داوا‌و ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئه‌و ئه‌زیزانه‌ی خوای گه‌وره به‌شی هه‌ژارو نه‌دارو بێ خانه‌و لانه‌و بێ نازه‌كانی لە سەروەت و سامان و ماڵەکەیاندا داناوه.
به‌ڕێزان:
خوای گه‌وره به ده‌قی فه‌رمایشتی خۆی، ده‌ركردنی پشكی هه‌ژاره‌كانی له ماڵ‌و سامان واجب كردووه، به‌ناوی (زه‌كات)، زه‌كاتیش ئه‌و پشكه بێ منه‌ته‌یه كه ده‌درێته هه‌ژاران‌و سودمه‌ند ده‌بن لێی، وەک خواى گەورە دەفەرموێت:"{إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} [التوبة:60]".
به پێی بنه‌ما شه‌رعییه‌كان و ئەو ئایتەش کە ئاماژەمان پێیدا، هه‌شت پۆلێن هه‌ن كه زه‌كات ده‌یانگرێته‌وه، دوان له‌و پۆلێنانه بریتین له (هه‌ژارو نه‌داره‌كان)، هه‌ژاره‌كان ئه‌وانه‌ی كه توانای داراییان هه‌یه، به‌ڵام به‌شی پێویستیه‌كانی ژیانیان ناكات، نه‌داره‌كان (مسكین) ئه‌وانه‌ن كه هیچیان نییه، و خاوه‌نی هیچ داهاتێكی جێگیر نین بۆ ژیانیان.
به‌ش به‌حاڵی خۆم‌و له ڕوانگه‌ی به‌رپرسیارێتى یاسایی‌و ئه‌خلاقی‌و ئاینیمەوە، داوا له‌و دۆست‌و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م كه له ماڵ‌و پارەو سامانەکانیاندا پشكی هه‌ژارو نه‌داره‌كان هه‌یه، خێر‌و زه‌كاته‌كانیان ببه‌خشنه ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان، كه له (كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی) كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌وێ یه‌كێك له شایسته‌ترین شوێنه‌كانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و خزمەتى منداڵان و بەساڵاچووانى تێدا دەکرێت، ئەوان شایستەى ئەو پارە بێ منەتەى ئێوەن.
هەروەک له ڕوانگه‌ی به‌رپرسیارێتیم، ده‌بێت ئێوه‌ی خۆشه‌ویست دڵنیابكه‌مه‌وه له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی لیژنه‌وه پاره‌و خێر‌و زه‌كاته‌كان وه‌رده‌گیرێن، له ڕێگه‌ی سیستم‌و لیژنه‌وه خه‌رج ده‌كرێن، به‌نده به‌رپرسیارێتى یاسایی و قیامەتیم له‌سه‌ره له‌وه‌ی دینار به‌دنیاری له جێگه‌ی خۆی خه‌رج بكرێت، هەروەک چۆن لە پێنج ساڵى ڕابردوودا سوپاس بۆ خوا وامان کردووە، ئەوەش لە ڕێگەى (ئەژمارى کۆمەک و هاوکارى خێرخوازان)ەوە کە بە پێى یاسا‌و رێنمایى کارەکانى جێ بەجێ دەبن.
بۆیه ئەزیزان داواتان لێ ده‌كه‌م: لەم مانگە پیرۆزەدا، کە مانگى دەرکردنى زەکات و خێر‌و سەدەقە و چاکەیە، به‌پێی توانا به‌شداربن و هیچ بڕێک بە کەم مەزانن، ئه‌گه‌ر خۆتان ناتوانن ئه‌وه خۆشه‌ویست‌و كه‌س‌و خزمه‌كانتان ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌م خێره گه‌وره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی منداڵان‌و به‌ساڵاچوان بێخه‌مترو شایسته تر‌و بێ كێشەتر بێت.
بۆ زانیاریتان: له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه، تا پێنجشه‌ممه، له سه‌عات (9)ی سه‌رله‌به‌یانی تا (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ له (كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی) له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ، لیژنه‌ی پێشوازی له هاوكارییه‌كان، پێشوازیتان لێ ده‌كات.
خوای گه‌وره خێر‌و سه‌ده‌قه‌و زه‌كاته‌كانتان بۆ بكاته پاكبوونه‌وه‌ی ماڵ‌و سامان‌و دووركه‌وتنه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ و هەڵوەرینى گوناهەکان، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:" (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا)، یان سەروەرمان دەفەرموێت:" (ألا أدلُّكَ على أبوابِ الخيرِ؟ الصَّومُ جنَّةٌ، والصَّدقةُ تطفئُ الخطيئةَ كما يطفئُ النَّارَ الماءُ)، ئامین.
ئەزیزم: ئه‌گه‌ر تۆی به‌ڕێز نا‌توانیت له‌م كاره خێره گه‌وره‌یه به‌شداربیت و تواناى داراییت نیە، خۆ ده‌توانیت به لایك و كۆمێت‌و شه‌یركردنی به‌شدارییت، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له هاووڵاتیان بیبینن و به‌شداربن.
هەر خۆشەویستێک زانیاریى زیاترى پێویستە دەتوانێت پەیوەندی بە لیژنەکەوە بکات بە سود وەرگرتن لە یەکێک لەم ژمارانە: ئاسیا: (07730448926)، نۆرمەڵ: (053,3160030).
خواى گەورە هەموان بپارێزێت
دڵسۆزتان
عومەر گوڵپى
٥ى ٥ى ٢٠٢٠
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق