سەرۆکوەزیرانی عێراق وڵاتەکەی بە خاوەن شەڕکەری ئازا دەزانێت و دەڵێت، بەبەهێزی رووبەڕووی تیرۆر دەبینەوە. هەروەها ئاماژە بەوەدەکات کە بۆ تەواوکردنی کابینەکەی چاوەڕوانی هەڵوێستی سیاسی و یەکڕیزی بەرپرسان دەکات.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژە بە چالاکییەکانی ئەمدواییەی داعش لە عێراق دەکات و دەڵێت: "خاوەنی شەڕكەری ئازاین لەدەزگا سەربازی و ئەمنییەكان و عێراق بەبەهێزی روبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە".
مستەفا کازمی هەروەها لە تویتەکەیدا باسی کابینەکەی دەکات و دەڵێت: "چاوەڕوانی تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی حكومەت و هەڵوێستی سیاسی و یەكڕیزی بەرپرسان دەكەم. لەئاڵەنگارییەكان تێدەگەم و هەلوێستیشمان لەگەڵ گۆڕەپانەكانی سەركەوتنە".
رۆژی پێنجشەممە 7-5-2020 پەرلەمانی عێراق متمانەی بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا و 15 وەزیری کابینەکەی دەنگیان پێدرا، ئێستا حەوت وەزارەت ماون و بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان تاوەکو ئێستا ئەو وەزارەتانە بێ وەزیرن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق